وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەسەر سووتاندنی بارەگای پارتی هاته دهنگ
ئەمەریكا: گرووپەكانی حەشدی شەعبی كردەوەكەیان ئەنجامداوە

K24 - واشنتن:
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا، بە توندی ئیدانەی ھێرشی حەشدی شەعبی کرد، بۆ سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان له شاری بهغدا.
لەبەیاننامەکەدا ھاتووە: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە توندی ئیدانەی ئەو ھێرشە دەکات، کە ئەندامانی حەشدی شەعبی سەر بە ئێران کردوویانە سەر نوسینگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا".
ھەروەھا لە درێژەی بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکادا ھاتووە: توانای پێکەوە ئاخاوتن بە ئازادی و رەخنەگرتن رەگەزێکی شارستانییه لە دیموکراتییەتدا و پێویستە حزبە سیاسییەکان لە توانایاندا بێت لە گفتوگۆیەکی تێر وتهسهڵدا سەرنجی یەکتر رابکێشن، بێ ئەوەی ھەڕەشەی میلیشیا و بەڵتەجییەکانی تێکەوێت.
وەزارەتی دەرەوە لەڕێی بەیاننامەکەیەوە، پێیوایە ئۆپەراسیۆن و کارەکانی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەت دەبێتە ھۆی ئاگرتێبەردانی گرژی و ئاڵۆزی نێوان نەتەوە، تایفە جیاجیاکانی عێراق، لەقکردن و بنکۆڵکردنی دیموکراتیەت.
لە کۆتایی بەیاننامەكهدا، وهزارهتی دهرهوهی ئهمهریكا دهڵێت: "وەزارەتی دەرەوە ھەموو حزبە سیاسییەکان ئاگاداردهكاتهوه، بەرپرسیارانە ھەڵسوکەوت بکەن لەم دۆخە شڵۆقەی عێراقی تێیدا تێپەڕدەبێت، بەگشتی مامەڵە لەگەڵ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا و قەیرانی ئابووری و بەردەوام رووبەڕووبوونەوەی داعشە."
بەرەبەیانی رۆژی 17ی تشرینی یەکەم بەشێک لە لایەنگرانی حەشدی شەعبی ھێرشیان کردە سەر بارەگای لقی 5ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا و جگە لە سووتانی بارەگاکە، ئاڵای کوردستانیش سوتێنرا، ئهوهش نیگهرانییهكی قووڵی خهڵكی كوردستانی لێكهوتووهتهوه و نوێنهران و باڵیۆزی وڵاتانیش دژی ئهو كاره ههڵوێستی خۆیان دهربڕیوه.