عێراق جۆرە نەوتێكی نوێ دەخاتە بازاڕەوە

عێراق دەبێتە رێكابەرێكی بەھێزی نەوتی كەنداو

K24 - ھەولێر

عێراق ھەوڵی دروستكردنی جۆری سێیەمی نەوت دەدات، بەناوی نەوتی مامناوەندی بەسرە.

ئاژانسی رۆیتەرز ئاشكرای كرد، وەزارەتی نەوتی عێراق و كۆمپانیای سۆمۆ نەوتێكی نوێیان بەرھەمھێناوەو كە جۆری سسێیەمە و بەناوی نەوتی مامناوەندی بەسرە، لە مانگی كانوونی دووەمی ساڵی داھاتوو ھەناردەی بازاڕەكانی دەكەن.

بەرھەمھێنانی جۆری سێیەمی نەوتی بەسرە، لە ئەنجامی نەوتی خاوی بەسرە لایتی پلە دووەو بە خستنە بازاڕی ئەو بەرھەمەش ، بەڵام تێچووی نەوتەكە لەسەر كۆمپانیای سۆمۆ زۆر دەوەستێت، بۆیە سەرنجی كڕیارانیش راكێشێت، دەبێت نرخێكی گونجاو بۆ نەوتەكەی دابنێت.

Fly Erbil Advertisment