پێشه‌وا هه‌ورامانی: بێ ویژدانییە دۆخی خراپی خەڵك بکرێتە کەرەستەی موزایەدە و خۆنواندن
هه‌ورامانی: دۆستەکانی پارتی تەنها لەسەر سفرەی پڕ دۆستن و هاوڕێی نیوەڕێن

K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌و پشێویه‌ی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری سه‌ر به فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌مانی كوردستان هێنرایه‌وه و به‌شێك له په‌رله‌مانتاران ده‌ستیان به ته‌پڵ لێدان كرد، پێشه‌وا هه‌ورامانی، په‌رله‌مانتاری پارتی گوتی: سێڵفیگرەکانی ناو پەرلەمان ئەمڕۆ ئەو حەقەیان دایەوە بە خەڵك، دیسان بڵێن هەر بەڕاستی ئێوە زیادن و ناشیرین‌ترین رۆڵ دەگێڕن!.
ئه‌م گوتانه‌ی پیشه‌وا هه‌ورامانی له پۆستێكدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك هاتوون و نووسیویه‌تی: "بێ ویژدانییە دۆخی خراپی خەڵك بکرێتە کەرەستەی موزایەدە و خۆنواندن، دەبوو هەموو لایەنە سیاسییەکان لەسەر یەك مێز بین و پێکەوە بۆ چارەسەر بگەڕێین، دەبوو مەسئولییەتی مێژوویی بخەینە سەر شانی خۆمان و هەر بەڕاستی خەمی خەڵکمان بێت و رووی دەممان بەرە و حکومەتی عێراقی بێت، کە رێك ئەم ئاژاوەیەی مەبەستە کە لەبەغدا و لە هەولێرەوە هەندێك بە وەکالەت بۆی خۆشدەکەن، نەك لەهەموو تەنگانەیەکدا چڕنووکی دوژمنایەتی لە دەست و پێی پارتی گیربکرێت".
هه‌ورامانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "لە شەڕدا پارتی بە تەنها جێ دەهێڵرێت، لە بچووکترین دەرفەت لێی دەدرێت، کاتێکیش گرێکوێرەکان دەکاتەوە تەپڵ لێدەرەکان خۆیان دەکەنە خاوەنی هەموو شت، دۆستەکانی پارتی تەنها لەسەر سفرەی پڕ دۆستن و هاوڕێی نیوەڕێن".
هه‌روه‌ها گوتی: "سێڵفیگرەکانی ناو پەرلەمان ئەمڕۆ ئەو حەقەیان دایەوە بە خەڵك دیسان بڵێن هەر بەڕاستی ئێوە زیادن و ناشیرین‌ترین ڕۆڵ دەگێڕن!".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پارتییه نووسیه‌تی: "من پرسیومە زۆرجار، ئەمە سوودی چییە دەیکەن، ئەم تەسەروفانە هیچ لەژیانی خەڵك ناگۆڕێت و حەقە بیر لە چارەسەری مەنتقی بکەینەوە، هەندێکیان دەڵێن: ئەی ئەگەر وانەکەین خەڵك چۆن بزانێت لە پەرلەمانین؟".
هه‌وره‌ها گوتی: "حەیفە، لەژێر ناوی ئایین، لەژێر مێزەر و لەژێر ناونیشانی جۆراوجۆر درۆ لەگەڵ خەڵك بكرێت، خەڵك ماندووە بێ پارە و بێ ئارام و دەروون هیلاکە، کاردانەوەکانم بینین، زۆرینەیان لەجێی دەستخۆشی هەزار تانەی لەم هەڵسووکەوتانەتان داوە و بەهەرزەکارانە باسیکردوون، چونکە باش شارەزاتان بوون، لەگەڵ رێزم بۆ چەند کەسێکی کەمیان، کەدەزانم خەڵکی باش و دڵسۆزن".
H.B