مووچەی چەند شوێنێكی دیكە دابەش دەكرێت

K24 – ھەولێر
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، سبەی مووچەی وەزاتێك و چەند شوێنێكی دیكە دابەش دەكرێت.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، سبەی دووشەممە 6/12/2020 مووچەی وەزارەتی ناوخۆ دابەش دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، رۆژی سێشەممە مووچەی ھێزەكانی زێرەڤانی و بەرگری فریاكەوتن و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە بە كەمكردنەوەی تەمویلی رێژەی 21% دابەشدەكرێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوودا خشتەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتی و دەستەكانی دیكەش رابگەیەندرێت.