جارید کۆشنەر: بە دڵنیاییەوە سعوودیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکاتەوە
ئەو کاتە دێت و دەبێت کاری لەسەر بکەین

K24 – ھەولێر:
جارید کۆشنەر راوێژکاری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: بە دڵنیاییەوە سعوودیەش پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکاتەوە.
کۆشنەر گوتی: بە دڵنیاییەوە ئیسرائیل و سعودیە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەکتر ئاسایی دەکەنەوە تەنیا لەسەر کات وەستاوە و ئەو کاتەش دێت و دەبێت کاری لەسەر بکەین.
قسەکانی کۆشنەر دوای ئەوە دێت، کە مەغریب وەک چوارەم وڵاتی عەرەبی دوای ئیمارات و بەحرەین و سودان پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاساییکردەوە و ئەمریکا دانیناوە بە سەروەری مەغریب لەسەر بیابانی رۆژئاوا.