مایك پێنس: كار به مادده‌ی 25 ناكه‌م
مادده‌ی 25ی ده‌ستووری ئه‌مه‌ریكا چییه كه داوای كاراكردنی ده‌كرێت؟

K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
كاتژمێر 10ی دوێنێ شه‌وی 12ی كانوونی دووه‌م (جێنیوه‌ری) 2021، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ئه‌وه‌یان په‌سه‌ندكرد كه مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵبدات به پێی مادده‌ى 25ی هه‌مواركراوی ده‌ستووری ئه‌مه‌ریكی، تره‌مپ له‌كاربخات. هه‌رچه‌نده له‌دوا نامه‌یدا بۆ نانسی پێلۆسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، پێنس ره‌تیكرده‌وه ئه‌و كاره‌بكات.
بۆ په‌سه‌ندكردنی مادده‌ی 25ی هه‌مواری ده‌ستووری ئه‌مه‌ریكی پێویسته جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی تره‌مپ به نووسراوێك ئه‌وه رابگه‌یه‌نن كه تره‌مپ له توانایدا نییه به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كانی، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و نامه‌یه‌ی كه كوردستان24 بڵاویكردۆته‌وه، مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، رێڕه‌وی ئه‌و كاره له‌م كاته‌دا ره‌تده‌كاته‌وه.
له‌په‌ره‌گرافی دوومدا هاتووه: "كه ئێستا كه ته‌نیا 8 رۆژی ماوه بۆ تێرمی سه‌رۆكایه‌تی تۆ و ئه‌ندامانی دیموكراته‌كان داواده‌كه‌ن كه من و كابینه‌كه مادده‌ی 25 هه‌مواركراوی ده‌ستوور به‌كاربهێنین. من له‌و بڕوایه‌دا نیم كه ئه‌م جۆره رێوشوێنه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان ده‌ستوره‌كه‌ماندا بگونجێت".
هه‌ر له‌و په‌ره‌گرافه‌دا ئاماژه‌ی داوه كه هه‌فته‌ی پێشوو چاوه‌ڕێی هیچ فشارێكی نه‌كردووه و شانبه‌شانی ئه‌وان سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنیان یه‌كلاكردۆته‌وه.
هه‌ربۆیه ئاژانسی ئه‌سۆشیتید پرێس جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه دواجار دیموكراته‌كان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ئه‌وه‌ی كه تره‌مپ له‌رێگه‌ی ده‌نگدانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ له‌كاری بخه‌ن و بچێته ئه‌نجومه‌نی پیران كه ئه‌مه‌ش هه‌وڵێكی بێهوده‌یه.
بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 13ی كانوونی دووه‌م (جێنیوه‌ری) 2021 به‌كاتی كوردستان و كاتژمێر 9ی سه‌رله‌به‌یانی 13ی كانوونی دووه‌م به‌كاتی واشنتۆن، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ تره‌مپ له‌كاربخه‌ن به‌تۆمه‌تی هاندانی یاخیبوان تا هێرش بكه‌نه سه‌ر بینای كاپیتۆڵ.
به‌پێی راپۆرتێكی ئێن بی سی نیوز، له‌كارخستنی (ئیمپیچمێنت)ی دووه‌می تره‌مپ وه‌ك جاری یه‌كه‌م شكستده‌هێنێت، چونكه له ئه‌نجومه‌نی پیران به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ ره‌تده‌كرێته‌وه. چونكه 3 له‌سه‌ر چواری ئه‌ندامانی پیرانی ده‌وێت. بۆیه پێویسته جگه له مایك پێنس كه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پیرانه، 16 ئه‌ندامی تری پیران له‌كۆمارییه‌كان له‌گه‌ڵ دیموكراته‌كان بن ئه‌وكات ده‌توانن تره‌مپ له‌كار لابده‌ن كه ئه‌مه‌ش زه‌حمه‌ته.
به‌پێی رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمز ئه‌ركه‌كه ئاسان نییه 17 ئه‌ندامی كۆماری له ئه‌نجومه‌نی پیران پشت له تره‌مپ بكه‌ن، چونكه رۆژی 6ی كانوونی دووه‌مه‌وه كه هه‌ڵكوتراوه‌ته سه‌ر بینای كاپیتاڵ تا ئێستا له‌كۆی197 ئه‌ندام، 4 ئه‌ندامی كۆمارییه‌كان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ له‌كارخستنی تره‌مپ-دان ئه‌وانیش ئاده‌م كینزینگه‌ر، جۆن كانكۆ، فرید ئیبۆن و لیز دیك چینی-یه.
هه‌موو ئه‌م هه‌وڵانه له‌كاتێكدایه كه میتچ ماككۆنیل، سه‌رۆكی زۆرینه‌ی كۆمارییه‌كان له‌ئه‌نجومه‌نی پیران، دوێنی ئێواره دووپاتیكرده‌وه كه نزیكترین فرسه‌ت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیران رۆژی 19ی كانوونی دووه‌م (جێنیوه‌ری) 2021 ده‌بێت.
دوناڵد تره‌مپ، ئێواره‌ی رۆژی 12ی كانونی دووه‌م (جێنیوه‌ری) دووباره و دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌كارهێناوه بۆ ئه‌ركه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی له پۆسته‌كه‌یدا له‌نێو ئه‌وانه‌دا له‌م دواییه رێزی له‌ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن گرتووه و رێزی گرتووه كه به شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه ده‌سه‌ڵات بگوازێته‌وه. گوتیشی كه ئه‌ركی ئه‌و پاراستنی ده‌ستووره له‌نێویاندا رێزگرتن له ده‌نگدانی ده‌سته‌ی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ڵبژێردراو له‌لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه، وتیشی: "ئه‌ركی پارێزگارییه له گه‌لی ئه‌مه‌ریكی له‌هه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی ناوخۆیی و ئاژاوه‌گێڕی". دووپاتیكرده‌وه كه له‌كارخستنی تا ئاستی سفر كاریگه‌ری نییه، به‌ڵام پێویسته ئیداره‌ی بایدن به‌هۆش بێت و له‌كارخستن له‌به‌رنامه‌یان ده‌ركه‌ن.
میتچ ماككۆنیل له گفتوگۆیه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كۆمارییه‌كان ئه‌وه‌ی روونكردۆته‌وه كه: "ئێستا كاتێكی گونجاوه ئه‌و مراوییه شه‌له لاوازه به‌گه‌ڕخه‌ینه‌وه". ئه‌و سه‌رزه‌نشتی توندی كۆمارییه‌كانی كرد له دۆڕاندنی زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیران له دوای ده‌ستبه‌كاربوونی جۆو بایدن.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی سی ئێن ئێن، ماككۆنیل به‌توندی سه‌رزه‌نشتی تره‌مپ-ی كردووه له‌سه‌ر رووداوه ئاژاوه‌گێڕییه‌كه‌ی 6ی كانوونی دووه‌م و هێرشكردنه سه‌ر كاپیتاڵ.
ده‌قی مادده‌ی 25ی هه‌مواركراو له ده‌ستووری ئه‌مه‌ریكا، بڕگه‌ی چواره‌م، كه تایبه‌ته به لادانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌ركه‌كه‌ی:
"له‌كاتێكدا جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و به‌شی زۆرینه‌ی به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن (ئه‌ندامانی كابینه‌ی حكومه‌ت) یان هه‌ر ده‌سته‌یه‌كی دیكه كه له‌كۆنگرێس به‌پێی یاسا په‌سه‌ند بێت، داواده‌كه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا-یان بۆ بگوازرێته‌وه له‌دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و پیران راگه‌یه‌ندراوێك فه‌رمیان بۆ ده‌ركرد كه سه‌رۆك ناتوانێت ده‌سه‌ڵات و كاره‌كانی جێبه‌جێ بكات. له‌وكاته‌دا راسته‌وخۆ جێگری سه‌رۆك ده‌سه‌ڵات و ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆك به‌وه‌كاله‌ت ده‌گرێته ئه‌ستۆ"
