ئەمەریکا و کورد وێنەیەکی روونتر

Kurd24

هەرێمی کوردستان بە هاوکاری ئەمەریکا بەهێزتر بووە. هیچ هێزێک ناتوانێت بۆ هەرێمەکە جێگەی ئەمەریکا بگرێتەوە. سەرم سوڕنەما بە خوێندنەوەی ئەو بابەتەی کە وینثرۆپ ڕۆدگێرس سەرنووسەری پێشووی کەناڵی ئێن ئاڕ تی ئینگلیزی لە سلێمانی نووسیویەتی. سەرەڕای ئەوەی پێناچێت حکومەتی ئەمەریکا هاوبەشی ئەم بۆچوونە بێت، بەڵام بڵاوکردنەوەی لە Foreign policy کە بڵاوکراوەیەکی هەواڵی ئەمریکییە، وای لێدەکات سەرنجڕاکێش بێت.

تەنانەت وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاش ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندن بەرهەم دەهێنێت. بۆ نموونە سەیری ئەم بەشەی خوارەوە بکە لە وتارەکەی وەزیری دەرەوە ئەنتۆنی جەی بلینکن سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤی ئەمەریکا. دەنوسێت 'هەروەها دانمان بەوەدا ناوە کە نەتەوەکەمان هەمیشە سەرکەوتوو نەبووە لە بەرز ڕاگرتنی کەرامەت ومافەکانی هەموو ئەمریکییەکان، سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئازادی ویەکسانی ودادپەروەری لە بەڵگەنامە دامەزرێنەرەکانماندا." راپۆرتێکی زۆر باڵاتر لەسەر هەرێمی کوردستانی عێراق کە باس لە درەوشاوەیی هەرێمی کوردستان دەکات، ئێستا لە هەمان ئەو سایتەدا بەرچاودەکەوێت کە وتارەکەی سەرنووسەری پێشووی بەشی ئینگلیزی ئێن ئاڕ تی تیایدا بڵاوکرایەوە.

دیدگای سنوورداری نووسەر ئەوەیە کە سەرنجڕاکێشی دەکات. ڕەنگە بیرمان بێتەوە کە لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ میلیشیاکانی ئێران و حەشدی شەعبی تانکی ئەبرامزی ئەمریکییان بەکارهێنا بۆ پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و کوشتنی پێشمەرگە و کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی سڤیل لە کەرکووک و دەوروبەری. مەبەستم ئەوەیە ڕەنگە نووسەر ئەمە نەبینێت یان نەیەوێت بزانێت بوونی چەکێکی لەو شێوەیە لە دەستی نەیارانی دیموکراسی ومافی مرۆڤدا جەخت لەسەر چی دەکاتەوە.

یەکلاکەرەوەترین هاوپەیمانی کورد ئەمەریکایە. کارکردن بۆ گۆڕینی خاڵە لاوازەکان بۆ خاڵە بەهێزەکان ونەیارەکان بۆ هاوبەش، کارێکی قورس نییە. ئێمە ئاگاداری پاساوی ئەمەریکاین بۆ پاراستنی هاوکارییەکانی بۆ هاوپەیمانەکانی لە شوێنە جیاوازەکان. هیچ ناکۆکییەک نییە کە گەندەڵی بوونی هەبێت، هەرچەندە چەمچەماڵ وزۆر شوێنی دیکە لە دۆخێکی خراپدان. پرسێکی تر ئەوەیە کە نووسەر بە نادادپەروەرانە دۆخەکە هەڵدەسەنگێنێت وبە ئاگاییەوە یان نائاگا لەژێر کاریگەری ئۆپۆزسیۆنێکی نابەرپرسیار لە هەرێمی کوردستاندا دەنووسێت.

ئەوەی جێگای سەرنجە، ئامانجی بابەتەکەیە بە وردی لە چەند گۆشەنیگایەکەوە هێرش بکاتە سەر پشتیوانی ڕۆژئاوا وبەتایبەت ئەمەریکا بۆ هەرێمی کوردستان ودەیەوێت بڵێت ڕۆژئاوا پاڵپشتی نوخبەیەکی بەرژەوەندخواز دەکات. هانی بڕینی هاوکارییەکانی ئەمەریکا بۆ پێشمەرگە دەدات ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان هەندێک کار نەکات کە نووسەر دەیەوێت. تەنانەت پێی وایە ئەمەریکا چاوپۆشی لە دۆخەکە دەکات بۆ پشتیوانی لە ژمارەیەک بەرپرس. ئەوەی من ڕەتی دەکەمەوە ئەوەیە کە نووسەر کۆمەڵێک هەڵەی لۆژیکی کردووە. ئەزمون بابەتەکە ڕەتدەکاتەوە، نەک لەبەرئەوەی حکومەتی هەرێم بەرپرسیار نییە لەکێشەکان، بەڵکو لەبەرئەوەی فاکتەری تر هەن کە نووسەر نایەوێت بیبینێت.

بۆ نموونە لە 16ی ئۆکتۆبەری 2017، حکومەتی فیدراڵی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی بۆ داگیرکردنی ناوچە جێناکۆکەکان دەستپێکرد، لەوانەش کەرکووک وکێڵگە نەوتییەکانی، ئەمەش دۆخەکەی پێچەوانە کردەوە دوای ئەوەی سوپای عێراق لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامییەوە شکستی هێنا لە پێش ئەم هێرشە هەرێمی کوردستان بەدرێژایی سنوورێکی 1100 کیلۆمەتری شەڕی تیرۆری دەکرد، شەڕێک بە چەکی سنووردار کە نووسەرانی بیانی دەیانگوت ناوچەکە لەبری جیهان شەڕی دەکات. مووشەکی ئێران وئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا نابینن دەبینیت هەرێمی کوردستان بە چی دەورە دراوە- ئەو دورگەی دیموکراسی کە باسی کردووە. ئەمانە بیانووی پەردەپۆشکردنی گەندەڵی یان یەکنەخستنی پێشمەرگە نین. ئەمانە ڕاستیگەلێکن کە نووسەر نایەوێت بیبینیت.

وتارەکەی ڕۆدگێرس سەرنووسەری پێشووی ئێن ئاڕ تی لە Foreign policy هانی کۆشکی سپی دەدات پشت لە هەرێمی کوردستان بکات؛ سعوودییەکان دەبینن کە چۆن میحوەرەکە پێچەوانە دەکەنەوە. تورکیا دەبینێت کە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان پوتن و ئەردۆغان هەبووە کاتێک ڕاپۆرتەکەت بڵاوکرایەوە هەموو ئەمانە بێبڕوایی دۆستە مێژوییەکانی ئەمەریکایە.

بەئامانج گرتنی حکومەت لایەنێکی دیکەی پرسەکەیە. پێموایە ئەوانەی دژایەتی جێبەجێکردنی چاکسازی وسنووردارکردنی گەندەڵی ودانەوەی قەرزەکانی حکومەت وگەڕاندنەوەی پارە بۆ خەزێنەی گشتی دەکەن، هێرش دەکەنە سەر پرۆسەی چاکسازی کە ئێستە بەڕێوەدەچێت.

سەرەڕای هێرشەکانی داعش و دواتر حەشدی شەعبی، هەرێمی کوردستان توانی سەقامگیری بپارێزێت. کاتێک هەزاران سووری ئاوارە بوون و زیاتر لە ملیۆنێک عەرەب و مەسیحی بەدوای سەلامەتی لە ناوچەکەدا دەگەڕان و لە هەرێمی کوردستان پارێزراو بوون، حکومەتی ناوەندی لە بەغدا وەک پێویست هاوکاری کوردستانی نەکرد.

دابەشبوونێکی ناوچەیی چالاک بوونی هەیە. ئێران لە هەموو ناوچەکەدا ڕۆڵی هەیە و لە بەشێکی هەرێمی کوردستانیش ئەم هەژموونە دەسەپێنن، ئەمەش بووەتە هۆی ئاستەنگ لە توانای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کارکردنی وەک یەکەیەک. بابەتگەلێکی بەرچاو لە ناوچەکەدا هەن کە نابێ پشتگوێ بخرێن و وا خۆیان نیشان بدەن کە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەوڵەتێکە لە ناوەڕاستی ئەوروپا یان لە شوێنێکی تری جیهان.

بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ کێشە ناوچەییەکان لە بەغدا کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ناوەند هەیە. هاوکات لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا بەدرێژایی سنوورەکانی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک، هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی تەحەدایدایە. هەڕەشەی ڕاستەوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران و هێرشی موشەکی بۆ سەر هەولێر چەندین جار دۆخێکی دژواری دروست کردووە و میلیشیاکانی حەشدی بەدرۆن و کاتیۆشا لە باکووری عێراقەوە هێرش دەکەنە سەر هەرێمی کوردستان.

حکومەتی ناوەند لە زۆر ڕووەوە تەحەدای هەرێمی کوردستانی کردووە، پشتی بە سەروەری دەوڵەت و بەکارهێنانی زۆرینەی پەرلەمان و بڕینی بودجە و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بەستووە. بەڵام لێکتێگەیشتنێکی نوێ لە نێوان هەردوو کابینەکەی مەسرور بارزانی لە هەرێمی کوردستان و محەمەد شییاع سودانی لە ناوەند هەیە، ئەگەر بچێتە پێشەوە ئەنجامێکی باشی بۆ عێراق و هەرەێمی کوردستان دەبێت.

لەکۆتاییدا دەبینین هەموو لایەنەکان پێکەوە دەتوانێ وێنەیەکی ڕوونتر لەسەر هەرێم پیشان بدات، لەگەڵ وێنە روون و واقیعییەکە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەتوانێت باشتر هاوکاری بکات.