حوکمڕانی و ناسەقامگیری

Kurd24

حوکمڕانی کاریگەر جگە لەلێهاتوویی کارگێڕی، پێویستی بە ئیرادەیەکی خۆڕاگر و مۆڕاڵێکی بەرز هەیە، قووڵ دەبینەوە لە هاوسەنگی ئاڵۆزی نێوان زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکاندا و پاراستنی ئارامی کۆمەڵایەتی و سیاسی لە نێوان ئاژاوەگێڕییەکاندا.

ئیرادەی زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکاندا لە سەرکردایەتی حوکمڕانیدا، زۆرجار سەرکردەکان ڕووبەڕووی تەحەددای فرەلایەن دەبنەوە، لە ڕووی ئابوورییەوە دەستپێدەکات تا دەگاتە نائارامی کۆمەڵایەتی و... قەیرانەکانیتر. ئیرادەی تێپەڕاندنی ئەم بەربەستانە تەنیا بابەتی ئیرادە نییە، بەڵکو پابەندبوونێکی قووڵە بە (ئاسایش وە ئارامی و خۆشگوزەران)ی هاووڵاتییان. مێژوو پڕە لە نموونەی ئەو سەرکردانەی کە، لە بەرامبەر ناخۆشیدا، گەلەکەیان کۆکردەوە و کەشتی دەوڵەتیان بەرەو کەناراوەکانی ئارامتر برد.

هەردوو دەستەواژەی، (ئەخلاق لە نێوان ئاژاوەگێڕیدا و پاراستنی مۆڕاڵ لە نێوان ئاژاوەگێڕیدا)، ئەرکێکی قورسە بۆ هەر سەرکردەیەک. ئەشێ لە کاتی قەیرانەکاندا، مۆڕاڵی کۆمەڵگا دابەزێت و ببێتە هۆی بێمتمانەیی بە دامەزراوەکان و وەرینی پەیکەری کۆمەڵگا، بەڵام حوکمڕانی کاریگەر پێویستی بە سەرکردەکان هەیە بۆئەوەی لە تاریکترین کاتەکانیشدا (هیوا و متمانە) بە پێکهێنەرانی خۆیاندا بچێنن، بێگومان ئەوەش لەڕێگەی (پەروەردەکردنی هەستی یەکگرتوویی، خۆڕاگری و ئامانجی هاوبەش) دەکرێت، چۆن سەرکردەکان دەتوانن مۆڕاڵی کۆمەڵ بەرز بکەنەوە و ئیلهامبەخش بن بۆ هاوڵاتیان، زۆرجار دەستێک هەیە بۆ ئاژاوە و تێکچوون، لەڕوانگەی واقعییەوە لێی بڕوانین خۆرسک نین وە لە خۆڕا دروست نابن، دەکرێت نموونەی حکومەتی هەرێمی کردستان وێنا بکەین کە، تووشی ئەو ناڕاحەتییانە وەناسەقامگیرییە بوو، بەڵام کۆڵی نەدا بەئێستەشەوە لەپێناو پاراستنی قەوارەی سیاسی و گەل هەنگاوەکانی زیاتر چڕ کردووەتەوە.

زۆرجار حوکمڕانی بەهۆی هێزە دەرەکییەکانەوە ئاڵۆزی ڕووی لێدەکات، بۆیە لەڕێگەی جیاواز هەوڵ دەدرێت بۆ چاندنی ئاژاوە و تێکدان، ئەو ڕێگایانەش (چ لە ڕێگەی ئەکتەرە زیانبەخشەکانەوە بێت، چ لە ڕێگەی دەستێوەردانی دەرەکییەوە بێت، یان ناڕەزایەتی ناوخۆیی بێت)، هەبوونی دەستی ئاژاوە، مەترسییەکی بەرچاو لەسەر سەقامگیری و پێشکەوتن دروست دەکات. بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرانەی ئەم هێزە تێکدەرانە لە پێش هەموو شتێکەوەیە، لەپێناو پاراستنی یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی و بەرزڕاگرتنی بنەما دیموکراسییەکان. هەبوونی خۆڕاگری لەهەمبەر بەربەستەکان و هەبوونی زیرەکی تێگەیشتن لەهەنگاوەکان و بێلایەنکردنی هەڕەشەکان بۆ سەر سەقامگیری، ڕیچکەیەکی باشە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە. ئەمەش پێویستی بە هاوسەنگی هەیە لە نێوان ڕێوشوێنی پێشوەختە بۆ چارەسەرکردنی پرسە بنەڕەتییەکان و وەڵامدانەوەی کاردانەوە بەرامبەر بە قەیرانە سەرهەڵدراوەکان.

چەندین ستراتیژ هەن بۆئەوەی کاریگەرییەکانی ئاژاوە کەم بکرێنەوە:

یەکەم: پەیوەندییەکی کراوە و ڕاستگۆیانە، متمانە پەروەردە دەکات و ڕێگە بە سەرکردەکان دەدات بە شێوەیەکی کاریگەر دیدگا و ستراتیژییەکانیان بگەیەنن بە خەڵک.

دووەم: پرۆسەکانی بڕیاردانی گشتگیر وەهاوبەش دڵنیایی دەدەن لەوەی کە، هزرە جیاوازەکان لەبەرچاو دەگیرێن، ئەمەش شەرعیەت و کاریگەری هەوڵەکانی حوکمڕانی بەرز دەکاتەوە.

سێیەم: هەست کردن بەبەرپرسیاری لەلایەن سەرکردایەتییەکی چالاک کە، دەتوانن لەهەر بارێک و بارودۆخێکدا بەرامبەر ئاستەنگە پێشبینینەکراوەکان بوەستنەوە.

چوارەم: بەهێزکردنی دامەزراوەکان، وەک قەڵایەک پلانداڕێژن لە دژی ئاژاوەگێڕی بە بەرزڕاگرتنی سەروەری یاسا. هەروەها نەرمێتی لەگەیاندنی پەیام و تێگەیاندنی کۆمەڵگە لەوەی مەترسییەکان چەندە کاریگەرن بۆ تێکدانی سەقامگیری کۆمەڵگە.

ئەم خاڵانە پێویستی بە سەرکردایەتییەکی وریا و دووربینی ستراتیژی هەیە. وەک دەبینین بەو سیاسەتە (خۆڕاگری و گونجاندن)ـەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەیکات، دەتوانێت ئاڵۆزییەکانی حوکمڕانی بەڕێوەببات و لە هەمان کاتدا ئارامی کۆمەڵایەتی و سیاسی بپارێزێت و گەشاوەیی زیاتر لە ئاییندە ببینین.