ئەم خۆراكانە جەستە لە ژەهر خاوێن دەكەنەوە‌‌

ئەم خۆراكانە بەسوودن بۆ تەندروستی و جەستە لە ژەهر خاوێن دەكەنەوە‌‌:

K24- هەولێر

ئەم خۆراكانە بەسوودن بۆ تەندروستی و جەستە لە ژەهر خاوێن دەكەنەوە‌‌:
1-لیمۆ: یەكێكە لەو خۆراكانەی كە ژەهری ناو جەستە دەكاتە دەرەوە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و بڕێكی باش ئەنزیم لەپێكهاتەیدا هەیە كە هۆكارە بۆ گۆڕینی پێكهاتە زیان بەخش و ژەهراویەكانی ناو جەستە بۆ چەند پێكهاتەیەك كە ئاسان هەرس بكرێت لەلایەن گەدەوە و شەربەتی لیمۆ هاوسەنگی ترشێتی جەستە دەپارێزێت .
2-جەرجیر : ئەم سەوزەیە چەند جۆرێك ڤیتامین لەپێكهاتەیدا هەیە كە هۆكارن بۆ كردنە دەرەوەی پێكهاتە زیان بەخشەكانی ناو جەستە .
3-سیر: زۆر بەسوودە بۆ تەندروستی مرۆڤ دەوڵەمەندە بە پێكهاتە دژە ئۆكسێنەرەكان و بڕێكی زۆر مادەی كبریت لەپێكهاتەیدا هەیە ،خواردنی سیر جەستە لە پێكهاتە زیانبەخشەكان خاوێن دەكاتەوە.
4-كەلەرم: دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ كۆئەندامی هەرس خاوێندەكاتەوە دەوڵەمەندە بە ترشی فۆلیك و چەند جۆرێكی جیاواز ڤیتامین و میزپێكەرێكی باشە.
5-چای سەوز: ئاشكرایە ڕۆژانە  خواردنەوەی كوپێك چای سەوز جەستە خاوێندەكاتەوە لە ژەهر بەهۆی بونی پێكهاتەی فلاڤینۆید تیایدا .