كاميرۆن ستراتيژى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش ده‌باته په‌رله‌مان
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زيرانى بريتانيا دێڤيد كاميرۆن رايگه‌ياند, پێويسته ستراتيژى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش بگۆردرێت.
كاميرۆن, گوتى: "حكومه‌ت ستراتيژێكى هه‌مه‌لايه‌نى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش به‌رز كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نى گشتيى وڵاته‌كه‌ى".
گوتيشى: "له‌و پڕۆژه‌يه‌دا پرسى بۆردومانكردنى چه‌كدارانى داعش له سووريا خراوه‌ته‌ڕوو".
سه‌رۆك وه‌زيرانى بريتانيا ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه, كه حكومه‌ته‌كه‌ى ترسى له‌وه هه‌يه, پڕۆژه‌كه‌ى هاوشێوه‌ى ئه‌و پڕۆژه ياسايه شكستبهێنێت كه له 2013دا سه‌باره‌ت به لێدانى هێزه‌كانى سه‌ر به به‌شار ئه‌سه‌د, پێشكه‌شى په‌رله‌مانى كردبوو, بۆ په‌سندكردنى.
به گوێره‌ى زانيارى ميدياى بريتانيا, رێبه‌رى پارتى كرێكارانى به‌رهه‌ڵستكار, جێريمى كوربن, دژايه‌تى خۆى بۆ فراوانكردنى هه‌وڵه‌كانى بريتانيا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش پيشانداوه, به تايبه‌تى له رووى بۆردومانكردنى ئاسمانييه‌وه له‌سه‌ر خاكى سووريا.
رێبه‌رى كرێكاران, داواشى له په‌رله‌مانتارانى حزبه‌كه‌ى كردووه, دژى ئه‌و پڕۆژه‌يه‌ى حكومه‌تى دێڤيد كاميرۆن ده‌نگهه‌ڵبڕن.
سه‌رۆك وه‌زيرانى بريتانيا له وته‌يه‌كييدا كه له په‌رله‌مان پێشكه‌شيكرد, رايگه‌ياند, له‌و پڕۆژه‌يه‌دا تێڕوانينى خۆمان بۆ داهاتووى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چۆنێتى به‌ديهێنانى رۆژهه‌ڵاتێكى ئارامتر خستووه‌ته‌ڕوو.
هه‌روه‌ها گوتى: "هاوپه‌يمانه‌كانمان چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌مان لێده‌كه‌ن و دواى هێرشه‌كانى سه‌ر پاريس پێويسته ئێمه‌ش په‌ره به هه‌وڵه‌كانمان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش بده‌ين".