موسڵمانه‌كانى فه‌ره‌نسا نيگه‌رانن
K24- ژوورى هه‌واڵ
ماڵپه‌ڕى "فرانس 24" بڵاويكردووه‌ته‌وه، دواى زنجيره هێرشه‌كانى پاريسى پايته‌ختى فه‌ره‌نسا، ره‌وه‌ندى موسڵمان تووشى گرفت بوونه، به جۆرێك ئه‌و هێرشانه له‌سه‌ر ئه‌وان ره‌نگى داوه‌ته‌وه، به‌تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش) به‌رپرسيارێتى خۆيان له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ى پاريس راگه‌ياند.
ئه‌مه‌ش بووه‌ته مايه‌ى نيگه‌رانى موسڵمانه‌كانى ئه‌و وڵاته، چونكه ئه‌وان له‌وه ده‌ترس كه تێكه‌ڵيه‌ك رووبدات له‌نێوان موسڵمانى راسته‌قينه و توندڕه‌وه‌كانى سه‌ر به‌و رێكخراوه.
هه‌فته‌ى رابردوو، داعش توانى پاريس به ئه‌نجامدانى شه‌ش هێرشى "تيرۆريست"ى بۆ سه‌ر ناوچه جياجياكانى ئه‌و شاره بهه‌ژێنێت، به‌جۆرێك پياوانى ئايينى موسلمان و سياسييه‌كانى ئه‌و وڵاته داوا ده‌كه‌ن كه حكوومه‌تى فه‌ره‌نسا ياخود به‌گشتى ئه‌وروپا جياوازى بكات له‌نێوان موسڵمانى راسته‌قينه و توندڕه‌وه‌كانى سه‌ر به‌م رێكخراوه، چونكه ئه‌وان پێان وايه جگه له‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به‌م كاره هه‌ڵده‌ستن هيچ سيفات و بنه‌مايه‌كى ئايينى ئيسلاميان تێدا نييه به‌ڵكو به‌ناوى ئايينى ئيسلاميشه‌وه ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
رۆژى هه‌ينى رابردوو 13ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2015، شارى پاريسى پايته‌ختى فه‌ره‌نسا رووبه‌ڕووى شه‌ش هێرشى "تيرۆريست"ى له ناوچه جياجياكانى ئه‌و شاره بوويه‌وه، كه بووه هۆى كوژرانى 129 كه‌س و بريندار بوونى سه‌دانى ديكه.
هه‌روه‌ها له 7ى كانوونى دووه‌م/ ينايه‌رى 2014، ده‌زگاى گۆڤارى شارلى هيبدۆ له پاريس رووبه‌ڕووى هێرشێكى تيرۆريستى بۆوه، به هه‌مان شێوه داعش به‌رپرسياريه‌تى خۆى له‌و هێرشه راگه‌ياند.