هه‌نگاوه‌كانی لێكۆڵینه‌وه له هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په ده‌ستیپێكرد
K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانى توركیا لیژنه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له هاوسه‌رۆكانى هه‌ده‌په پێده‌هێنێت.
به تۆمه‌تى باسكردنى خۆسه‌رى و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌كانى باكوورى كوردستان، په‌رله‌مانى توركیا به نیازه لیژنه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له هه‌ریه‌ك له سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكانى هه‌ده‌په پێكبهێنێت كه هاوكات ئه‌ندامى په‌رله‌مانى توركیان.
رۆژنامه‌ى "سه‌باح"ى نزیك له حكوومه‌تى توركیا بڵاویكرده‌وه، لیژنه‌ى دادى په‌رله‌مانى توركیا له چوارچێوه‌ى لیژنه‌یه‌كى لاوه‌كى، گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌كات، به‌ر له‌وه‌ى مه‌سه‌له‌ى هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندییه‌كه‌یان بۆ په‌رله‌مان به‌رزبكاته‌وه.
هه‌ر به هه‌مان تۆمه‌ت، ژماره‌یه‌كى زۆرى سه‌رۆك شاره‌وانی شاره‌كانى باكوورى كوردستان، دووچارى هه‌ڵمه‌تى لێپێچینه‌وه و ده‌ستگیركردن بوونه‌ته‌وه و تا ئێستاش 20 سه‌رۆك شاره‌وانی، بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن حكوومه‌تى توركیاوه ده‌ستبه‌سه‌ركراون.