به ڤیدیۆ.. چارنێسكی: كورد دیپلۆماتی باش و شه‌ڕكه‌ری باشیشی هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
ریچار چارنێسكی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، رایگه‌یاند پێویسته رێگایه‌كی جیا بدۆزرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری سه‌ربازی بگه‌یه‌ندرێته هێزی پێشمه‌رگه، نه‌ك قسه له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ین و هاوكارییه‌كان له رێگای ئه‌وانه‌وه ره‌وانه بكرێن.
چارنێسكی، كه میوانی گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كاتژمێری حه‌وتی كوردستان24 بوو، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كوردستان سه‌قامگیرتره له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، بۆیه پێویسته هاوكارییه‌كان راسته‌وخۆ بگه‌ینرێنه كوردستان.
له باره‌ی بوونی ئه‌و ژماره زۆره‌ی په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان گوتی: "به نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی كوردستان و هه‌موو كورد ده‌كه‌م".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئه‌وان ده‌زانن زیاتر له ملیۆنێك و هه‌شت سه‌د هه‌زار په‌نابه‌ر له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن و زیاتر له چوار هه‌زاریشیان كریستیانن و گوتیشی: "ده‌توانم به‌ڵێنی ئه‌وه به هه‌رێمی كوردستان بده‌م، هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی بده‌م بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری مرۆیی بۆ په‌نابه‌ران بگه‌یه‌نرێنه هه‌رێمی كوردستان".
گوتیشی: "یه‌كه‌م سه‌ردانمه بۆ هه‌رێمی كوردستان، نه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌ش به‌ر له چه‌ند ساڵێك ده‌وڵه‌تمان نه‌بوو، كوردیش وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌یه و بارودۆخه‌كه له‌یه‌ك ده‌چێت.
هه‌روه‌ها گوتی: "من زۆر گه‌شبینم و به‌ره‌وپێشچوونه سیاسییه‌كانی كورد ده‌بینم و نه‌ته‌وه‌ی كورد توانیویه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی باش ده‌رفه‌ته‌كان بقۆزنه‌وه و هه‌نگاو به هه‌نگاویش كورد ده‌بێته ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ".
له باره‌ی بڕیاردانی سه‌ربه‌خۆیییه‌وه له‌لایه‌ن كورده‌وه گوتی: "پێموایه سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ ئه‌نقه‌ره ده‌ستپێكێكی باش بێت له‌و پێناوه، هه‌رچه‌نده رێگایه‌كی زه‌حمه‌ته، به‌ڵام ده‌بێت رێگایه‌كی هاوبه‌ش بدۆزنه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد پێگه‌ی وڵات و حكوومه‌ته‌كه‌تی كوردستان، پێگه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه و كاراتره له ساڵانی رابردوو، هه‌نگاو به هه‌نگاویش ده‌توانێت ماڵی سیاسی خۆی بنیات بنێت.
گوتیشی: "له هه‌ر سێ رێگای سه‌ربازی، مرۆیی و ئابوورییه‌وه هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین و له ناخی دڵمه‌وه ئه‌و قسانه ده‌كه‌م، به‌ڵام له‌ناو یه‌كێتی ئه‌وروپادا هاوكاری زۆری كوردستان ده‌كه‌ین و كورد له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی داعشه".
له باره‌ی ئارامی هه‌رێمی كوردستانیش له چوارچێوه‌ی عێراقیشدا گوتی: "خێزانه‌كه‌م پێی ناخۆش بوو سه‌ردانی عێراق بكه‌م، به‌ڵام لێره‌وه پێی ده‌ڵێم له‌و ناوچه‌یه‌ی من تێیدام زۆر ئارام و سه‌قامگیره".