ئوسترالییه‌كان دووجار ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ ده‌گێڕن
K24 – هه‌ولێر:
له سیدنی ئوسترالیا به‌شداری له یه‌كه‌م ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ بكه و دواتریش به‌ره‌و لۆس ئه‌نجلسی ئه‌مه‌ریكا و ئاهه‌نگی دووه‌م بگێڕه.
كۆمپانیایه‌كی فڕۆكه‌وانی، بڕیاریداوه له به‌رامبه‌ر 11 هه‌زار و پێنج سه‌د دۆلار بۆ هه‌ر كه‌سێك، ده‌رفه‌تی دووجار به‌شداریكردن له ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ دابین بكات و به 207 هه‌زار دۆلاریش ده‌توانی ته‌واوی فڕۆكه‌كه ته‌رخان بكه‌ی.
ئاره‌زوومه‌ندان و به‌شداربووان، تا كاتژمێر 2ی به‌یانی شه‌وی 1ی كانوونی دووه‌م/ جانیوه‌ری 2016 له سیدنی ئوسترالیا به‌سه‌رده‌به‌ن و له‌دوای ئه‌ویش له‌رێگای فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت، به‌ره‌و شاری لۆس ئه‌نجلس ده‌كه‌ونه رێ و كاتژمێر 8ی ئێواره‌ی رۆژی 31ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015 ده‌گه‌نه شاره‌كه.
به‌مه‌ش ده‌توانن دووجار به‌شداری له ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵی نوێی 2016دا بكه‌ن.