رووسیا دەتوانێت لە 3 رۆژدا چوار ده‌وڵه‌ت داگیربكات

بە گوێرەی لێكۆڵینەوەیەك رووسیا دەتونێت لە 3 رۆژدا ھەریەك لیتوانیا و لاتڤیا وئیستۆنیا وپۆڵەندا داگیربكات.
kurdistan24.net

K24 - مۆسكۆ:

بە گوێرەی لێكۆڵینەوەیەك رووسیا دەتوانێت لە 3 رۆژدا ھەریەك لیتوانیا و لاتڤیا وئیستۆنیا وپۆڵەندا داگیربكات.

ھەر بە گوێرەی لێكۆڵینەوەكە، رووسیا دەتوانێت ئەو وڵاتانە داگیر بكات بێ ئەوەی ھاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسى ناتۆ و ئەمریكا ھیچ بەرگریيه‌ك بكەن.

وەك خۆ ئامادە كردنێك بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەوە، ئەمریكا بە نیازە بوودجەی سەربازی خۆی لە ئەوروپا بۆ زیاتر لە 3 ملیار دۆلار زیاد بكات، ئەو بڕیارەی ئەمریكا لە لایەن ناتۆ پێشوازی لێكرا.

راپۆرتی بنكەی ستراتیژی ئەمریكی ھاتووە: "ئەگەر رووسیا ھێزی خۆی بجوڵێنێ ئەوە شەڕەكە سەرەتا لەگەڵ بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا دەبێت چونكە رووسیا هه‌ر زوو وڵاتانی یەكێتی سۆڤیەتی پێشو كۆنتڕۆڵ دەكات".

ھەربۆیە وڵاتانی ئەندامی ناتۆ بە نۆرە ئەركی پاراستنی ئاسمانی وڵاتانی دەریایی بەڵتيك دەگرنە ئەستۆ.