به‌ڤيديۆ.. چى ده‌كه‌يت ئه‌گه‌ر سويچه‌كه‌ت له‌ناوه‌وه‌ى ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بيرچووبوو و ده‌رگاكانيش قوفڵ بوون؟
K24- هه‌ولێر
زۆر جار وا رووده‌دات به‌هۆى سه‌رقاڵبوونت به‌كارى رۆژانه‌وه، سويچى ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌ناوه‌وه له بير ده‌كه‌يت وله هه‌مان كاتيش ده‌رگاكان قوفڵ دراوه.
هه‌ندێك كه‌س له‌و حاڵه‌ته‌دا هيچ ريگه چاره‌يه‌كى نييه، جگه له شكاندنى يه‌كێك له جامه‌كانى ئۆتۆمبێل و كردنه‌وه‌ى قوفڵى ده‌رگاكه، هه‌ر چه‌نده ئه‌مه رێگه‌يه تا راده‌يه‌ك چاره‌سه‌رى بارودۆخه‌كه ده‌كات به‌ڵام زيانى ماددى به‌دواوه‌يه.
باش‌ترين رێگا بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى ئۆتۆمبێله‌كه‌ت، له‌م ڤيديۆيه‌ى خواره‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كه پياوێك به‌قه‌يتانى پێڵاوه‌كانى قولفانگه‌يه‌ك دروست ده‌كات و ره‌وانه‌ى نێوان ده‌رگاى ئۆتۆمبێله‌كه ده‌كات به‌جۆرێك به هه‌ردوو ده‌ستييه‌وه هه‌وڵده‌دات ئه‌و قولفانگه‌يه‌ى به قه‌يتانه‌كه دروستى كردووه بيگه‌يه‌نێته دوگومه‌ى كردنه‌وه‌ى قوفڵى ئۆتۆمبێله‌كه، پاش گيربوونى قولفانگه‌كه به‌ره‌و سه‌ره‌وه رايده‌كێشێت، ئه‌و كاته به ئاسانى ده‌رگاكه ده‌بێته‌وه.