موقتەدا سەدر: داوا دەكات ھاووڵاتیانی عێراق پشكی خۆیان لە داھاتی نەوت وەربگرن
K24 – ھەولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبەری رەوتی سەدر داوا ده‌كات هه‌موو هاووڵاتییانی عێراق پشكی خۆیان له‌داهاتی نه‌وت وەربگرن.
موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوایكرد: هاوڵاتیانی عێراق به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ پشكی خۆیان له‌نه‌وت وه‌ربگرن، ئه‌وە له‌كاتێكدایه كه لایه‌نگرانی ئه‌و رهوتە له به‌رده‌م ناوچه‌ی سه‌وزدا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌ستیان به‌ناڕه‌زایی و مان گرتن كردووه، هه‌رچه‌نده حكوومه‌تی عێراق هه‌موو جۆره خۆپیشاندان ومان گرتنێكی قه‌ده‌غه‌كرد.
عێراق به‌و نه‌وته یه‌ده‌گه‌ی هه‌یه‌تی له سه‌ر ئاستی جیهان له كۆی 168وڵات له ریزبه‌ندی 161دایه.
لە كۆتایی مانگی شوباتی ئەمساڵ لایەنگرانی رەوتی سەدر لە سەر داوای رێبەركەیان خۆپیشاندانیان دەستپێكرد، بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و چاكسازی لە حكوومەتی عێراقدا ھەموو رۆژانی ھەینی خۆپیشاندان ئەنجامدەدرێت لە گۆڕەپانی تەحریری شاری بەغدا، بەڵام لە سەرەتایی ئەم مانگەوە، خۆپیاشندەران، خۆپیشاندان و مانگرتنیان گواستەوە بۆ بەردەمی دەروازەكانی ناوچەی سەوز لە بەغدا، كە زۆربەی نوێنەرایەتی و دام‌و دەزگا حكوومیەكانی عێراق لەو ناوچەیەن.
خۆپیشاندەران تا 29 ئەم مانگە مۆڵەتیان داوەتە حكوومەتەكەی حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، دواى ته‌واوبوونى واده‌كه، خۆپيشانده‌ران و مانگرتووان هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز و فشاره‌كانيان زياتر ده‌كه‌ن له پێناو ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى حكومه‌تى عه‌بادى.