بە ڤیدیۆ: ئۆباما له ئه‌رژه‌نتین سه‌مای تانگۆ ده‌كات
K24 – ھەولێر:
باراك ئۆباما، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له بۆینس ئایرس ، میوانداری كردنی له ئاهه‌نگی ئێواره خوانی، واریسیۆ ماكری سه‌رۆكی ئه‌رژه‌نتینی به ده‌رفه‌ت قۆزته‌وه بۆ ده‌رخستنی توانای سه‌ماكردنی له سه‌ر تۆنی مۆسیقای تانگۆ.
له میانه‌ی ئه‌و ئێواره خوانه‌ی بۆ رێزگرتنی رێكخرابوو، باراك ئۆباما رازی بوو به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ماكاری به‌توانای ئه‌رژه‌نتینی، مورای گۆدوی به به‌رچاوی كامێرا‌كان نمایشێكی سه‌ما پێشكه‌ش بكه‌ن.
هه‌روه‌ها خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا، میشێل ئۆباماش له‌گه‌ڵ پیاوێكی سه‌ماكار به‌شدرای له نمایشكه‌كه‌دا كرد، به‌مه‌ش ئۆباما‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی سه‌رنجی ئاماده‌بوونی ئێواره خوانه‌كه‌یان به‌لای خۆیاندا راكێشا به‌وه‌ی كه هاوسه‌رێكی سه‌مازانن.
باراك ئۆباما له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یی و شاندێكی حكوومه‌تی ئه‌مریكا دوای سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ كوبا، مه‌به‌ستی ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتۆن و بۆینس ئایرس سه‌ردانی ئه‌رژه‌نتینیان كرد.