كەركووك...خۆپێشاندان لە بەردەم كۆمپانیای نەوتی باكوور دەستی پێكرد

كارمەندان لە كۆمپانیاكە نیگەرانن
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/82b15f91-ffef-40cb-b42d-3e1d3291b009/xopeshandani%20karmandani%20nawt.ism/manifest

K24 - كەركووك:

كەمێك پێش ئێستا لە بەرامبەر دواكەوتنی مووچەكانیان و چەند گلەیەكی دیكەیان، كارمەندانی كۆمپانیای نەوتی باكوور لە كەركووك خۆپێشاندانیان رێكخست.

پەیامنێری (كوردستان24) لە شاری كەركووك رایگەیاند: "كەمێك پێش ئێستا كارمەندانی كۆمپانیای نەوتی باكوور لە كەركووك خۆپێشاندانێكیان لە بەردەم كۆمپانیاكە رێكخست و چەند پەیامێكیان ئاراستەی بەرپرسانی كۆمپانیاكە دەكەن".

ژمارەیەك لە خۆپێشاندەرانی كۆمپانیاكە بۆ (كوردستان24) ئاماژەیان بۆ ئەوەكرد: "پێشتر مووچەكانیان لە كاتی خۆی دابەش دەكرا، بەڵام ئێستا چەندین ھەفتە بەسەر وادەی خۆی تێدەپەڕێت و مووچە دابەش ناكەن".

كارمەندانی كۆمپانیای نەوتی باكوور لە كەركووك ئەوەشیان خستەڕوو: "دەرماڵەی ھاندان و سوودیان لە كارمەندانی ئاسایی بڕاوە، لە بەرامبەردا خەرجكردنی دەرماڵەی ناردنی بەرپرسان سەفەری ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بەردەوامە".