یەكێتی ئەوروپا ئامادەی دەربڕی بۆ ناردنی ھێزی سەربازی بۆ لیبیا
K24 – ھەولێر:
یەكێتی ئەوروپا له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاماده‌یی ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ لیبیا ده‌ربڕیوه، به مه‌به‌ستی هاریكاری كردنی حكومه‌ت و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ ئه‌و وڵاته.
فێدریكا مۆگرێنی، وەزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند: لە كۆبوونه‌وه‌ی لۆكسمبۆرگ، تاوتوێی ناردنی راوێژكار‌و راهێنه‌رانی سەربازییان بۆ هاریكاری كردنی سوپای لیبیا كردووە.
مۆگرێنی، جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی، كە ھێزە ئەوروپییەكان بەشداری شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی ناوخۆیی لیبیا ناكەن، تەنیا ئه‌ركیان پاراستنی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی لیبیا و ئاسایشی ئه‌و وڵاته ده‌بێت.
ئەو ھەنگاوەی یەكێتی ئەوروپا بۆ یەكەم جار بڕیاری لەو جۆرە لە بارەی لیبیا بدات دوای كۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی معه‌ممه‌ر قه‌زافی، به بەشداری ھێزەكانی ناتۆ لە ساڵی 2011.
لە كۆتای ئاداری ئەمساڵ ئەندامانی حکوومەتی ویفاقی نیشتیمانی لیبیا، بە پاڵپشتی کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی، لە تونسەوە بۆ تەڕابلوسی پایتەختی لیبیا گەڕانەوە، هەرچەندە حکوومەتی نیشتیمانی لە لایەن بەشێک لە گروپە چەکدارەکانی نێوخۆی وڵات رەت دەکرێتەوە، بەڵام لە رووی نێو دەوڵەتییەوە پشتگیرییەکی بەهێزی نێو دەوڵەتی هەیە.