"رێككه‌وتنه‌كانی مافی مرۆڤی ئه‌وروپا بنچینه‌ی ده‌ستووری نوێ ده‌بن له توركیا"
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د داوودئۆغلۆ رایگه‌یاند رێككه‌وتنه‌كانی مافی مرۆڤی ئه‌وروپا بنچینه‌ی ده‌ستووری نوێ ده‌بێـت له توركیا.
له وه‌ڵامی پرسیارێك له كۆمه‌ڵه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌وروپا كه گه‌وره‌ترین رێكخراوی ئه‌وروپیی په‌یوه‌سته به مافه‌كانی مرۆڤ، داوودئۆغلۆ ئه‌و لێدوانه‌ی داوه.
هه‌فته‌ی رابردوو په‌رله‌مانی ئه‌وروپا "راپۆرتی پێشكه‌وتن" په‌سه‌ندكرد كه له‌لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه ئه‌وروپییه له باره‌ی توركیاوه ده‌ركراوه، توركیاش هه‌وڵده‌دات بچێته نێو یه‌كێتیی ئه‌وروپاوه.
ئه‌و راپۆرته‌ی ساڵانه ره‌خنه‌ی له بارودۆخی مافه‌كان و ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ری له ئه‌وروپا گرت.
پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار له توركیا به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د داوودئۆغلۆ هه‌وڵده‌دات ده‌ستوورێكی نوێ دابنێت كه شوێنی ئه‌و ده‌ستووره‌ی ئێستا بگرێته‌وه كه بۆ سه‌رده‌می دوای كوده‌تای سه‌ربازیی ساڵی 1980 ده‌گه‌ڕێـته‌وه.
ئه‌وانه‌ی ره‌خنه له دانانی ده‌ستووری نوێ ده‌گرن له‌وه ده‌ترسن ده‌ستووری نوێ ده‌سه‌ڵاتی زۆر بخاته ده‌ستی ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا.
REUTERS ، م.ح