محەممەد حەلبووسی: کاندیدێکی تەوافقی بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دادەنرێت
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی پارتی ته‌قه‌دومی سوننه‌كان ڕه‌تیده‌كاته‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له ده‌ره‌وه‌ی پارته‌كه‌یان هه‌ڵبژێردرێت و سەرکردەیەکی پارتەکەش ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەر سەرۆکی پەرلەمان لە حزبەکەیان نەبێت، ئەوا لە پرۆسەی سیاسی دەکشێنەوە.
محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی پارتی ته‌قه‌دوم، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندووه، پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند رۆژی داهاتوودا كه‌سایه‌تییه‌كی ته‌وافوقی بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان دیاری بكرێت و په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانیش هه‌موار بكرێته‌وه.
حه‌لبووسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتارانی سوننه له پارتی ته‌قه‌دومه و مافی سیاسی و هه‌ڵبژاردنی خۆیانه كه‌سێك بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان دیاری بكه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه ئه‌نوه‌ر عه‌لوانی سه‌ركرده له پارتی ته‌قه‌دوم دووپاتیكردووه‌ته‌وه، له‌ده‌ره‌وه‌ی پارته‌كه‌یان دژی هه‌ر كاندیدێكن بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان. ئاماژەی بەوەشکرد: هه‌ر ڕێگرییه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته له‌ده‌ست بده‌ن، ئه‌وا هۆكارێكی گه‌وره ده‌بێت بۆ كشانه‌وه‌یان له په‌رله‌مان و كۆی پرۆسه‌ی سیاسی له وڵات‌دا.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی (29ـی نیسانی 2024) سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە و بەگوێرەی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا، چوارچێوەی هەماهەنگی بڕیاریداوە جارێکی دیکە دەرگای خۆکاندیدکردن نەکرێتەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ پەرلەمانی عێراق و تاوەکو کۆتاییهاتنی ئەم خولەی پەرلەمانیش، گەڕی دووەمی هەڵبژاردن بەڕێوەبجێت.
ڕۆژی (13ـی ئاداری 2024) هەریەکە لە پەرلەمانتاران مەحموود مەشهەدانی، خالید عوبەیدی، تەڵاڵ زەوبەعی و محەممەد نوری عەبدرەبە و کەسایەتی سیاسیی شێخ فارس ئەلفارس پێکهێنانی کوتلەی "سەدارە"یان لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند و پێکهێنانی کوتلەکەشیان بە پێویستی نیشتمانی قۆناغەکە وەسفکردووە. لە یەکەم کاردانەوەشدا، یەحیا محەممەدی، گوتەبێژی حزبی تەقەدووم لە راگەیەندراوێکدا پێشوازی لە پێکهێنانی کوتلەی سەدارە کرد و جەخت گرنگی کاری هاوبەش و هەماهەنگی نێوانیان کردەوە.
دوای ئەوە دادگای فیدراڵی لە ڕۆژی (14ـی تشرینی دووەمی 2023) بڕیاری کۆتاییهێنان بە ئەندامییەتی محەممەد حەلبووسی لە پەرلەمانی عێراق دا، لەو ساتەوە پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە بەرکەوتەی هەڵبژاردنی پێکهاتەی سوننەکانە، لەلایەن جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانەوە کە شیعەیە، بەڕێوە دەبرێت.
ڕۆژی (13ـی کانوونی دووەمی 2024) پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ کۆبووە و لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق، شەعلان عەبدولجەبار (152 دەنگ)، سالم عیساوی (97 دەنگ)، مەحموود مەشهەدانی (48 دەنگ)، عامر عەبدولجەبار (6 دەنگ) و تەڵاڵ زەوبەعی (یەک دەنگ)، هەروەها 10 دەنگی بەتاڵیش هەبوو، بەم جۆرە هیچ یەکێک لە کاندیدەکان دەنگی پێویستی نەهێنا.
حزبی تەقەدوم سوورە لەسەر پڕکردنەوەی شوێنی محەممەد حەلبووسی، وەک بەرکەوتەی هەڵبژاردنی حزبەکەی کە گەورەترین کوتلەی پەرلەمانیی سوننەکانە. لە بەرانبەردا، هەریەکە لە فراکسیۆنەکانی سیادە بە سەرۆکایەتیی خەمیس خەنجەر، عەزم بە سەرۆکایەتی موسەننا سامەرائی و حەسم بە سەرۆکایەتی سابت عەباسی، پشتیوانیی لە سالم عیساوی دەکەن.
دوای کشانەوەی شەعلان عەبدولجەبار لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق، ئێستا سالم عیساوی بە تەنیا ماوەتەوە بۆ جێگرتنەوەی حەلبووسی، هەرچەندە هەندێک لە لایەنەکان داوای هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن جارێکی‌تر دەرگای خۆکاندیدکردن بکرێتەوە.
ڕۆژی (17ـی نیسانی 2024) شەعلان کرەیم لە ڕاگەیەندراوێکدا، کشانەوەی خۆی لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و ئەندامێتی لە فراکسیۆنی تەقەدوم ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، تاوەکو کۆتایی هاتنی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق، وەک ئەندامێکی سەربەخۆ کار دەکات.