چیرۆكی سوارێز له‌م وه‌رزه به كوێ ده‌گات؟
لویس سوارێزی هێرشبه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا دوو گه‌ڕ پێش ئێستا له ریزبه‌ندی گۆڵكارانی لالیگا به بیست و شه‌ش گۆڵ له پله‌ی دووه‌م بوو و له‌دوای كریستیانۆ رۆناڵدۆ كه خاوه‌نی سی و یه‌ك گۆڵ بوو، به‌ڵام به تۆمار كردنی دوو سوپه‌ر هاتریك له دوو یاری هاته پێشه‌نگی گۆڵكاران و سێ گۆڵیش پێش رۆناڵدۆ كه‌وته‌وه.
سوارێز له نوێترین لێدوانی سه‌باره‌ت به دوو سوپه‌ر هاتریكه‌كه‌ی ده‌ڵێت نهێنی ئه‌و هه‌شت گۆڵه بۆ یارمه‌تی مێسی و ئینیستا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و دووانه توانیویانه زۆرترین هه‌لی گۆڵی بۆ دروست بكه‌ن.
لویزیتۆ له‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ بارسا له هه‌موو پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان 54 گۆڵی بۆ بارسا تۆمار كردووه یه‌كه‌مین یاریزانیشه له پێنج خوله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌وروپا له‌م وه‌رزه بتوانێ له كۆی 35 گه‌ڕ 36 گۆڵ تۆمار بكات.
جگه له‌و ئامارانه سوارێز به‌و دوو سوپه‌ر هاتریكه توانی ببێته یه‌كه‌مین یاریزان له مێژووی لالیگا ئه‌و كاره ئه‌نجام بدات كاتێ به‌رامبه‌ر دیپۆرتیڤۆ لاكه‌رۆنیا و سپۆرتینگ خیخۆن له هه‌ر یارییه‌ك چوار جار تۆڕی گۆڵی هه‌ژاند.
لویس سوارێز ته‌نیا گۆڵه‌كان پاڵپشتی ناكه‌ن به‌ڵكوو له یاری به‌رامبه‌ر دیپۆرتیڤۆ توانی هاتریك له دورست كردنی گۆڵ بكات و سێ گۆڵ بۆ هاوڕێكانی دروست بكات.
سوارێز هه‌میشه به‌وه ناسراوه راگه‌یانكاره‌كان سته‌می زۆریان لێ كردووه و زۆربه‌ی كات دژی ئاستی ئه‌و یاریزانه قسه‌یان كردووه، به‌ڵام سوارێز له هه‌ر تیمێك یاری كردبێت گۆڵكاری ئه‌و یانه‌یه بووه یانه‌ی ئه‌یاكسی هۆڵه‌ندی و لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی به‌ڵگه‌ن بۆ دروستی ئاستی ئه‌و گۆڵكاره ئۆرگواییه‌یه.
بارسێلۆنا ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و ریال مه‌درید گره‌و له‌سه‌ر بوون به پاڵه‌وانی ئه‌و وه‌رزه ده‌كه‌ن، رۆناڵدۆ و سوارێزیش جه‌نگی خه‌ڵاتی پیچیچیان به‌رپا كردووه و له سێ هه‌فته‌ی داهاتووی لالیگاش ده‌رده‌كه‌وێت كێ ده‌بێته خاوه‌نی پێڵاوی ئاڵتوونی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كانی ئه‌ورووپا.