له‌باره‌ی دواخستن و دواكه‌وتنی چاكسازییه‌كان سه‌در هۆشداریدا
K24 – هه‌ولێر
مه‌قته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند ئیڕاده‌ی گه‌ل كه له به‌رده‌م ده‌روازه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز راپه‌رینی كرد سه‌ركه‌وت و بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی له میانه‌ی له‌كارلادانی هه‌ندێك له وه‌زیره گه‌نده‌ڵه‌كان و له بری ئه‌وان دامه‌زراندنی وه‌زیرانی ته‌كنۆكرات، شوێن په‌نجه‌ی یه‌كه‌می به‌جێبێڵێت، هۆشداریشیدا ئه‌گه‌ر چاكسازییه‌كان دوابكه‌ون ئه‌وكات گه‌ل هه‌ڵوێست "وه‌ستانێكی دیكه‌ی" ده‌بێت.
له په‌یامێكدا كه له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ر به سه‌در بڵاوكراوه‌ته‌وه، موقته‌دا سه‌در گوتی: "ئه‌وه هه‌نگاوی یه‌كه‌می هه‌نگاوه‌كانه، دوای ئه‌وه كاره‌كانی له‌كارلادانی وه‌زیره‌كان و پاشان هه‌موو ده‌سته‌كان و پله تایبه‌ته‌كان و ده‌سته‌كان دێت، كه هه‌موویان یاری به قووتی گه‌ل ده‌كه‌ن و هه‌ست به نه‌هامه‌تییه‌كانی ناكه‌ن".
سه‌در به‌ڵێنیدا له گۆڕه‌پانه‌كانی ناڕه‌زایی بمێننه‌وه تا ئه‌وكاته‌ی چاكسازییه‌كی ته‌واو ده‌كرێت، له په‌یامه‌كه‌یدا سه‌در هۆشداریدا له هه‌ر هێواش به‌ڕێوه‌چوون و دواخستن و دواكه‌وتنێك له ته‌واوكردنی چاكسازییه‌كان و گوتی: "ئه‌گه‌رنا گه‌ل وه‌ستانێكی دیكه‌ی ده‌بێت" مه‌به‌ست لێی كه گه‌ل هه‌ڵوێستێكی دیكه‌ی ده‌بێت.
وه‌ك هه‌وڵێك بۆ فشارخستنه سه‌ر حكوومه‌ت تا چاكسازییه‌كان له دژی گه‌نده‌ڵی بكات، هه‌زاران كه‌س له لایه‌نگرانی سه‌در له به‌غدا دوێنێ خۆپیشاندانیان كرد.
به گوێره‌ی سكای نیوز دوێنێ موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در داوای له لایه‌نگرانی كرد له به‌رده‌م ده‌روازه‌ی سه‌وز له به‌غدا مان بگرن.
به گوێره‌ی فرانس پرێس خۆپیشانده‌ران و ناڕازیكاران دروشمیان به‌رزكردبوویه‌وه كه ره‌خنه‌یان له سیاسه‌تمه‌داران ده‌گرت، به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان دا ده‌ریان بكه‌ن و به به‌رپرسانی دیكه بیانگۆڕن ئه‌وانه‌ی كه خزمه‌ت به عێراق ده‌كه‌ن.
هه‌ر دوێنێ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌لیم جبووری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرێدا و تیایدا حه‌یده‌ر عه‌بادیش ئاماده‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی كابینه تازه‌كه‌ی (ته‌كنۆكرات) بخاته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
په‌رله‌مانتاره مانگرتووه‌كان به هوتاف و لێدان له مێز رێگریان كرد كۆبوونه‌وه‌كه ته‌واو بكرێت، بۆیه كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ هۆڵێكی دیكه كه به هۆڵی گه‌وره ناسراوه، گواسترایه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر له‌كارلادانی ژماره‌یه‌ك وه‌زیر درا و له شوێنی ئه‌وان وه‌زیرانی دیكه دیاریكران.
به‌ڵام به‌هۆی تێبینییه‌كان مۆڵه‌ت درایه عه‌بادیی تا سبه‌ی پێنجشه‌ممه پێكهاته‌ی كابینه‌كه‌ی ته‌واو بكات و ناوه‌كان بخاته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
ئا: م.ح