ریال مه‌درید هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌شڕه‌ف حه‌كیمی ده‌كات
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا هەڕەشەی گەڕانەوەی ئەشرەف حەکیمی بەرگریکاری بەغریبی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا بۆ ریزەکانی دەکاتەوە.
رۆژنامەی وەرزشی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە، یانەی ئینتەر میلان لەو کاتەی ئەشرەف حەکیمی بەرگریکاری مەغریبیان لە ریال مەدرید گواستووەتەوە یانەکەیان، تاوەکو ئێستا بەشی یەکەمی لە پارەی گواستنەوەکە نەداوە، لە کاتێکدا بریار بوو بەشی یەکەم لە مانگی یازدەی ساڵی رابردوو پێشکەشی مێرنگی بکەن، بۆیە شایانەکان هەڕەشەی ئەوە دەکەن، ئەگەر تاوەکو مانگی سێ داهاتوو پارەی بەشی یەکەمی گرێبەستی ئەو یاریزانە نەدەن، ئەو کات یاریزانەکە دەگەڕێننەوە یانەکەیان.
ئینتەر میلان بە هۆی قەیرانی دارایی تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە بەشی یەکەم لە پارەی گرێبەستەکەی حەکیمی بدات، کە بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانەیان زستانی رابردوو گواستەوە ریزەکانیان.
ئه‌شڕه‌ف حه‌كیمی پێشتر له ئه‌كادیمیای یانه‌ی ریال مه‌درید پێگه‌یشتووه، له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می ریال مه‌درید لو گۆی 17 یاری 2 گۆڵ 1 ئاسیستی كردووه، ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ ئینته‌ر میلان له سێریا ئه‌ی ئاستێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری پێشكه‌شكردووه له كۆی 18 یاری 6 گۆڵ و 4 ئاسیستی كردووه.