له به‌لجیكا به هۆی دژایه‌تی هاوڕه‌گه‌زبازییه‌وه مامۆستایه‌كی ئاینی تورك ده‌ركرا
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی به‌لجیكا، پێشنوێژ و وتارخوێنێكی خه‌ڵكی توركیای له مزگه‌وتێكی باكووری وڵاته‌كه‌ی ده‌ركرد، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێدوانی له دژی هاوڕه‌گه‌زبازی دابوو.
وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری په‌نابه‌ران، سامی مه‌هدی، رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی پێشنوێژ و وتارخوێنن كارێكی نموونه‌ییان هه‌یه و مادام له به‌لجیكا كار ده‌كه‌ن ده‌بێت رێز له به‌هاكانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه بگرن و هاوڕه‌گه‌زبازی به‌شێكه له به‌هاكانیان.
ئه‌و وتارخوێنه توركه ئاگادار كراوه‌ته‌وه، كه ته‌نیا (30) رۆژی له‌به‌رده‌مه بۆ ئه‌وه‌ی به‌لجیكا به‌جێ بهێڵێت.
ئه‌و مامۆستا ئاینییه به‌وه تۆمه‌تبار كراوه، كه په‌یامی له دژی هاوڕه‌گه‌زبازی بڵاوكردووه‌ته‌وه. به تایبه‌تی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك هه‌ڵوێستی ئاینی له باره‌ی ئه‌و پرسه‌وه خستووه‌ته‌ڕوو.