رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی رەخنەی توند لە حکومەتی عێراق دەگرێت

داوا له‌ حكومه‌تی عێراق ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ تۆمەتبارانی تەقینەوەکانی گۆرەپانی تەیەران و سەلاحەدین دادگایی بكات
كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، وێنه‌: ئه‌رشیف
كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، وێنه‌: ئه‌رشیف

K24- هه‌ولێر:

رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی "ئەمنێستی ئینتەرناشناڵ" رەخنەی توند لە حکومەتی عێراق دەگرێت و رایدەگەێنێت: تۆڵەسەندنەوە هیچکات دادپەروەری بەدی ناهێنێت.

له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی تویته‌ر، رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوا لە حكومه‌تی عێراق دەکات، بەشێوەیەکی شەفاف و دادپەروەرانە و بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتیەکان تۆمەتبارانی تەقینەوەکانی گۆرەپانی تەیەران و سەلاحەدین دادگایی بكات.

ئەمنێستی ئینتەرناشناڵ دەڵێت: هیوادارین ئەو بەڵێنانەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ دادگاییکردنی تاوانباران داویه‌تی وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ بكرێن و پشتگوێ نەخرێن.

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوا لە سەرۆك وەزیرانی عێراق دەکات، وەك دادگاییكردنەکانی پێشتر بەگیانی تۆڵەسەندووە کار نەکرێت، و بەشێوەیەکی دادپەروەرانە تاوانباران بە سزای یاسایی خۆیان بگەیه‌نرێن.

H.B

تویته‌كه‌ی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ تێیدا ره‌خنه‌ له‌ حكومه‌تی عێراق ده‌گرێت
تویته‌كه‌ی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ تێیدا ره‌خنه‌ له‌ حكومه‌تی عێراق ده‌گرێت