چله‌ی هاوسه‌رگیری ته‌واو نه‌كرد به ده‌ستی هاوسه‌ره‌كه‌ی كوژرا

K24 – هه‌ولێر:
له شاره‌دێی به‌حركه‌ی سه‌ر به شاری هه‌ولێر، تازه بووكێك به ده‌ستی هاوسه‌ره‌كه‌ی كوژرا.
ژنه‌كه ناوی "دنیا ئاراس" ته‌مه‌نی (25 ساڵ)هو دانیشتووی شاره‌دێی "به‌حركه" بووه.
هۆگر عەزیز، گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پارێزگاى هەولێر رایگەیاند، "دنیا ئاراس"ى تەمەن (25 ساڵ)، رۆژى (1ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2021)، هاوسەرگیرى کردووه و لەگەڵ هاوسەرەکەى لە شاره‌دێى "بەحرکە" نیشتەجێ بوون.
گوتیشی: "بەڵام زۆرى نەخایەند و دوێنێ (8ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021) بەدەستى مێردەکەى کوژرا.
گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاند، تۆمه‌تباری رووداوه‌كه، كه هاوسه‌ری ژنه‌كه بووه، له ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێر ده‌ستگیركراوه و به‌ناوی (ن. خ. ا) له‌دایكبووی 1989.
ساڵانه له هه‌رێمی كوردستان، به هۆی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ژماره‌یه‌ك ئافره‌ت له لایه‌ن هاوسه‌ر و كه‌سوكاریانه‌وه ده‌كوژرێن.