له‌ رۆژانی نه‌ورۆز ده‌یان هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌

زۆربه‌یان خه‌ڵی شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقن
یه‌كێك له‌ سه‌یراگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ رۆژانی نه‌ورۆز
یه‌كێك له‌ سه‌یراگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ رۆژانی نه‌ورۆز

K24- هه‌ولێر:

ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی هه‌رسێ رۆژی جه‌ژنی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ ده‌یان هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، نادر روستی، گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان گوتی: زیاتر له‌ 55 هه‌زار گه‌شتیار، كه‌ زۆربه‌یان خه‌ڵكی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقن و ناویان له‌لایه‌ن ده‌سته‌كه‌یانه‌وه‌ تۆماركراوه‌، سه‌ردانی ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌.

گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، به‌گوێره‌ی ئه‌و داتایانه‌ی له‌به‌رده‌ستیانه‌‌، ئه‌مه‌ ئاماری كۆتایی نییه‌ و له‌ داهاتوودا ئاماری كۆتایی بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر به‌هۆی مه‌ترسی و رێككاره‌كانی په‌تای كۆرۆنا نه‌بوایه‌، پێشبینی ده‌كرا له‌ رۆژانی نه‌ورۆز ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زیاتری گه‌شتیاران سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان بكردایه‌.

H.B