راگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆوە
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له باره‌ی په‌لاماره مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مشه‌و كاتژمێر 09:45 خوله‌ك په‌لامارێكی مووشه‌كی كرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، مووشه‌كێك له نزیك ئه‌و شوێنه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا جێگیر كراوون.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ
وەزارەتی ناوخۆ بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا دەنگی تەقینەوەیەک لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بیسترا. دەزگا پەیوەندیدارەکان راسپێردراون بەدواداچوون و لیکۆڵینەوە بکەن و دواتر هۆکاری تەقینەوەکە و دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکە بڵاوبکەنەوە.