كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن تیروپشك بۆ كاندیدانی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، لەسەرجەم پارێزگاکان تیروپشك بۆ ژمارەی کاندیدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دەکرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت، كه بڕیاره له 10ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021 پڕۆسه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت.
كاتژمێر 10ی به‌یانی ئه‌مڕۆ، ئه‌نجامدانی تیروپشك بۆ ژماره‌ی كاندیدانی هه‌ڵبژاردن له پارێزگای هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی، كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا به‌ڕێوه‌چوو، به‌گوێره‌ی ئه‌و تیروپشكه، هه‌ر كاندیدێك ژماره‌یه‌كی پێده‌درێت، دوای ئه‌وه‌ی كاندیدان ژماره‌یان وه‌رگرت، مافی كشانه‌وه‌یان له پرۆسه‌كه‌دا نییه و به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئاماری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن، 24 ملیۆن عێراقی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، كه هه‌ر پارێزگایه‌ك به‌سه‌ر چه‌ند باز‌نه‌یه‌كدا دابه‌ش بووه، بڕیاره پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له 10ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2021 به‌ڕێوه‌بچێت.
د.ی