ئێران هەوڵی درووستکردنی بنکەیەکی مووشەکی دەدات لە کوردستان
ههولێر - K24
چەند سەرچاوەیەکی کوردستانی رایانگەیاند ئێران لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەستی بە درووستکردنی گەورەترین بنکەی مووشەکی کردووە لە پارێزگای سلێمانی.
رۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە زاری ئەو سەرچاوانەوە بڵاویكردوهتهوه: "ژمارەیەک لە ئەفسەرانی سوپای پاسدارانی ئێران رۆژانە سەردانی بنکەکە دەکەن بۆ چاودێریکردنی هەنگاوەکانی ئەنجامدانی پرۆژەکە".
بەپێی سەرچاوەکان کە رۆژنامەکە ناوهكانی ئاشکرا نەکردوون: "سوپای پاسداران دەستی کردووە بە تەواوکردنی تۆنێلێک کە هێزەکانی ئێران لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردوو دەستی بە درووستکردنی کردبوو لە ناوچەکە و کەوتووەتە نێوان هەردوو وڵات".
سەرچاوەکان دەشڵێن: "ئامانج لەو تۆنێلە گواستنەوەی سەربازان و چەکە بۆ ئەو بنکەیەی کە ئێران هەوڵی درووستکردنی دەدات".