ئەمەریکا 155 ملیۆن دۆلاری دیکە دەداتە عێراق

دەرەنجامی گفتوگۆ ستراتیژییەكانی نێوان عێراق و ئەمەریکا ئاشكرا دەکرێت
ماتیو تۆلەر، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق
ماتیو تۆلەر، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق

K24 - هەولێر

باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەرەنجامی گفتوگۆ ستراتیژییەكانی نێوان بەغدا و واشنتن ئاشكرا دەكات و راشیگەیاند، ئەمەریکا 155 ملیۆن دۆلاری داوەتە عێراق.

ماتیو تۆلەر، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، عێراق و ئەمەریکا لەمیانی گفتوگۆی ستراتیژیدا رێککەوتوون لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکی هاوبەشی بەهێز و ئاشكراشیكرد، دوای گفتوگۆ ستراتیژی پرۆپۆزەڵێكیان ئامادەكردووە، كە ئەنجامی گفتوگۆكان لە بواری ئابووری، کۆمەڵایەتی و چەند بوارێكی دیكە لەخۆدەگرێت.

تۆلەر، ئاماژەی بەوەشكرد، دوای گفتۆگۆكانی واشنتن – بەغدا، ئەمەریكا 155 ملیۆن دۆلاری بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان و ئاوارەكانی عێراق تەرخانكردووە، ھەروەھا 60 ملیۆن دۆلاریشی بۆ كەرتی تەندروستی ئەو وڵاتە تەرخانكردووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و 500 هەزار ژەمە ڤاكسینی كۆرۆناش پێشكەش بە عێراق دەكات.