كازمی جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی حكومه‌ته‌كه‌ی به رێككه‌وتنی شنگال ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شنگال كرده‌وه.
ئه‌م گوتانه‌ی كازمی له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ گوندی كۆچۆی سه‌ر به قه‌زای شنگال هاتوون، كه ئه‌مڕۆ به سه‌ردانێكی چاوه‌ڕوانكراو به‌بۆنه‌ی ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی كوردانی ئێزیدی له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له ساڵی 2014 سه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كرد.
له گوته‌كانیدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: ئه‌م شوێنه پیرۆزه و خاكی شنگال بۆ هه‌میشه به نه‌مری له ویژدانی عێراقییه‌كان ده‌مێنێته‌وه.
له باره‌ی رێككه‌وتنی شنگالیشه‌وه، كه له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی عێراق واژۆ كراوه، مسته‌فا كازمی دووپاتی كرده‌وه: حكومه‌ته‌كه‌ی پابه‌ند ده‌بێت به جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه و گوتیشی: له هه‌وڵه‌كانمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌رده‌وامین.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌بێته هۆكارێك بۆ ده‌ستپێكردن به پڕۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیادنانه‌وه له سنووری ئه‌و قه‌زایه و جارێكی دیكه خۆشه‌ویستی و پێكه‌وه‌ژیانی نێوان پێكهاته‌كان بۆ ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
جێگای ئاماژه‌یه، به‌ر له‌وه‌ی كازمی سه‌ردانی گوندی كۆچۆ له سنووری قه‌زای شنگال بكات، به سه‌ردانێكی چاوه‌ڕوانكراو گه‌یشتبووه شاری مووسڵ و سه‌ردانێكی به‌ری راستی ئه‌و شاره‌ی كرد، كه له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ، وێرانكاریه‌كی گه‌وره ئه‌و به‌ری شاره‌كه‌ی گرتبووه‌وه.
H.B