بلاك وۆته‌ر: به پاره خه‌ڵك له ئه‌فغانستان ده‌به‌ینه ده‌ره‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئیریك برنس، دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای "بلاك وۆته‌ر"ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایی، رایگه‌یاند، كۆمپانیاكه‌یان ئاماده‌یه به پاره خه‌ڵك له ئه‌فغانستان بباته ده‌ره‌وه.
رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، "برنس" وتوویه‌تی: له به‌رامبه‌ر بڕی (6.5) هه‌زار دۆلار، بۆ هه‌ر كه‌سێك به فڕۆكه خه‌ڵك له ئه‌فغانستانه‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ ده‌ره‌وه.
ئه‌وه‌شی گوتووه: هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت و ئه‌و پاره‌یه بدات، رێڕه‌وێكی ئارامی بۆ دابین ده‌كه‌ین، تا بگاته فڕۆكه‌خانه.
ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه، به‌شێكی زۆری ئه‌و پاره‌یه بۆ ئه‌وه خه‌رج ده‌كرێت، كه‌سی داواكار له شوێنی خۆیه‌وه بگه‌یه‌ندرێته فڕۆكه‌خانه.
به هۆی كوشتنی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی عێراقه‌وه له (2014) كۆمپانیای "بلاك وۆته‌ر" ناوبانگێكی "باش"ی له جیهاندا نییه.
رێكخراوه نا حكومییه بیانییه‌كان له ئه‌فغانستان ده‌ستیانكردووه به راگواستنی هاووڵاتیانی ئه‌فغانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان.
رۆژنامه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، حكومه‌تی وڵاته خۆرئاواییه‌كان، به‌و رێكخراوانه‌یان وتووه، تا رۆژی هه‌ینی كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌رفه‌تیان له به‌رده‌مه خه‌ڵك ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكه‌ن.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان و ئه‌مه‌ریكا، واشنتن تا كۆتایی ئه‌م مانگه ده‌رفه‌تی له به‌رده‌مدایه خه‌ڵكی خۆی بگوازێته‌وه.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا، سه‌رۆكی وڵاتانی "جی 7" داوایان له "جۆ بایدن" كردبوو، ماوه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له ئه‌فغانستان درێژ بكاته‌وه بۆ مانگی داهاتوو، لانیكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م بیانییه‌كان له ئه‌فغانستان ده‌ربچن، به‌ڵام "بایدن" ئه‌و داوایه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه.
هاوكات "ئیماره‌تی ئیسلامی ئه‌فغانستان" ره‌تیكردووه‌ته‌وه، واده‌ی كشانه‌وه‌ی بیانییه‌كان له ئه‌فغانستان درێژ بكاته‌وه و جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، پێویسته له واده‌ی دیاریكراو، كه (كۆتایی ئه‌م مانگه‌یه)، هه‌موو شت ته‌واو ببێت و ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول راده‌ستی تاڵیبان بكرێت.
رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" ئاشكرایكردووه، سه‌رنجی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی بیانی زۆرتر له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌م رۆژانه‌ی ماوون، تا كۆتایی مانگ بكرێته ده‌رفه‌تێك بۆ ده‌رچوونی سه‌رجه‌م بیانییه‌كان له ئه‌فغانستان.