هه‌ڵمه‌تێك بۆ فێربوونی زمانی کوردی بۆ منداڵانی كورد له تاراوگه ده‌ست پێده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ناوەندی رەوەندی کورد لە دەرەوە رایگه‌یاند، بە ھاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پڕۆژه‌یه‌كی بۆ فێربوونی زمانی كوردی بۆ منداڵانی كورد له تاراوگه ده‌ستپێكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی زمانی كوردی به زیندوویی بمێنێته‌وه.
ناوه‌نده‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پڕۆژەی کردنەوەی پۆلی ئەلکترۆنی بۆ فێربوونی زمانی کوردی به هه‌ردوو شێوه‌زاری (سۆرانی و بادینی)، بەشێوەیەکی فەرمی و لەژێر چاودێری وەزارەتی پەروەردە و مامۆستا و بەرنامەی تایبەت، بە شێوازێکی نوێ ئەم پڕۆسەیە بەڕێوەدەچێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و پڕۆژه پەروەردەییە بۆ کوردستانیانی ده‌ره‌وه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خزمەتی منداڵانی کورد لە دەرەوە بكرێت، كه ھێشتنەوەی زمانی کوردییه بەزیندوویی لای کوردستانیانی تاراوگە، بۆیه ئەرك و کۆششی گشت لایەکمانە منداڵه‌كانمان ناونووس بكه‌ین.
ناوەندی رەوەندی کورد لە دەرەوە ئاشكرای كرد، لە میانەی ئەم خەم خۆرییەدا، هه‌ڵمه‌تێكی دیكه‌شی ده‌سپێكردووه، به ناوی "من كوردم"، بۆ ئەوەی بتوانن ئامارێكی راست و دروستی ژمارەی رەوەندی كورد لە دەرەوە بەدەست بهێنن و وەكو نەتەوەیەك هەژمار بكرێین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ره‌وه‌ندی كوردی وەك عێراقی، تورکی، ئێرانی یان سووری تۆمارکراوە، بەو ھۆکارەی لەو وڵاتانەوە رووی لە ھەندەران کردووە.
ئاشكراشی كرد، تا ئێستا ھیچ تۆمارێکی فەرمی بەناوی کوردەوە نییە و وەكو پاشكۆی نەتەوەكانی دیكه حیسابی بۆ كراوە. بۆیه داوا ده‌كه‌ن كوردانی تاراوگه بەشداری لەم هه‌ڵمه‌ته‌یه بكه‌ن، كه بە ناوی "من كوردم"ـه، تاكو چیدیكه بە تورك و عەرەب و ئێرانی تۆمار نەكرێن و بناغەیێكی بەهێزی نەتەوەیی بۆ ئێستا و نه‌وه‌ی داهاتووی رەوەندی كورد لە دەرەوە بنیاد بنێین و كەسایەتی تاكی كورد دروست بكەین.
ناوەندی رەوەندی کوردی لە دەرەوە، وا خۆی پێناسه ده‌كات، كه رێکخراوێکە لەڕووی سیاسیی و ئایینیەوە بێلایەنە، کار و چالاکییه‌کانی لەسەر بنەمای دیموکراسی و ئاشتی و ئازادی رادەربڕین و پێکەوەژیان و یەکسانی دەبێت، ئامانجی سەرەکییان بریتییە لە یەکڕیزی و کۆکردنەوەی چین و توێژە جیاجیاکانی رەوەندی کوردی لەژێر چەترێکی نەتەوەیی و لەسەر بنەماکانی دیموکراسی، یەکسانی، پێکەوە ژیان و مافی مرۆڤ.
د.ی