فیلمی "رادیۆی ئازادی" نمایشكرا
K24 - هه‌ولێر:
لە ئه‌مستەردام پایتەختی هۆڵەندا، بە ئامادەبوونی بینەرێکی بەرچاو، فیلمێک بەناوی رادیۆی ئازادی، لە نووسین و دەرهێنانی دەرهێنەری گەنج "بافڵ سەرهەنگ" نمایشکرا، فیلمەکە بریتی بوو لە گێڕانەوەی ئازارەکانی شەڕ و ئەو نەهامەتیانەی لەدوای شەڕەوە دێنە ناو ژیانی تاکەکانەوە و چارەنووسیان بەرەو نادیار دەبات، لە رێورەسمێکدا و بەشێوەیەکی سەرنجراکێش لە سینەمای ئای لە ئه‌مستەردام بڵاوکرایەوە.
مەراسیمی بڵاوبوونەوەی فیلمی رادیۆی ئازادی، سەرەتا لە ئامستێل پەساجە لە ئه‌مستەردامی پایتەخت بەڕێوەچوو.
سینەمای "ئای" یان چاو، یەکێکە لە سینەما بەناوبانگ و جوانەکانی هۆڵەندا لە شاری ئه‌مستەردام، بە ئامادەبوون بینەری هۆڵەندی و کورد، پێش نمایشی فیلمی رادیۆی ئازادی بە شانۆگەریەکی کورت ئامادەبوانی بردە ناو ترس و تاڵیەکانی شەڕ و دواتر فیلمەکە لە نووسین و دەرهێنانی "بافڵ سەرهەنگ" و بەهاوکاری "ئیسمار فەیزۆفیچ"، نمایشکرا.
بافڵ سەرهەنگ، سیناریست و دەرهێنەر گوتی: "به‌ر له 3 ساڵ سه‌رنجی هه‌واڵێكم دا، كه له كاتی جه‌نگدا هه‌موو ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن پچڕابوون، بۆیه خه‌ڵك له رێگه‌ی ئامێری رادیۆوه په‌یوه‌ندییان به كه‌سوكاری خۆیانه‌وه كردووه، ئه‌مه بووه بیرۆكه‌ی فیلمه‌كه‌م".
دیمەنە هەژێنەرەکانی فیلمەکە و هێنانەوە یادی کارەساتەکانی سەردەمی شەڕ، ئامادەبووانی ناو سینەماکەی سەرسامکرد، شێروان ئیسماعیل، كه بینەری فیلمه‌كه بوو بارەی فیلمەکە ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "فیلمه‌كه، فیلمه‌ێكی ریالیست، به شێوه‌یه‌كی جوان هه‌ڵبژێردراوه، هه‌ستم كرد، زۆربه‌ی بینه‌ره‌كانی ئه‌م فیلمه، هه‌ستیان به ناوچه‌ی خۆیانه‌وه كردووه، كه من وه‌كو كوردێك منداڵی خۆم و ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ریم به‌بیرهاته‌وه".
شەڕ هەر شەڕە و دووبارەبوونەوەی مەرگەساتەکانە لەهەر کوێیەک بێت، رادیۆی ئازادی لە بۆسنیا و لە شوێنەواری شەڕدا وێنەی گیراوە، بافڵ سەرهەنگ، سیناریست و دەرهێنەری فیلمەکە دەڵێت: ئێمەی کوردیش بەردەوام هەمان مەرگەساتمان هەبووە، بەو هیوایەی لە داهاتوودا زۆرێک لەو چیرۆکانەی گەلەکەشی بکاتە فیلم و نمایشی بکات.
فیلمی (رادیۆی ئازادی) بەشداری چەندین فیستیڤاڵی ئەوروپی و هۆڵەندی کردووە و دووەم کورتە فیلمی دەرهێنەرە و ئەمساڵ وەک یەکێک لە باشترین نۆ فیلمی ساڵی 2021 لە هۆڵەندا هەڵبژێردراوە.
د.ی