37 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی یه‌ڵماز گونای تێده‌په‌ڕێت
K24 – هه‌ولێر:
ئەمڕۆ ساڵوەگەڕی كۆچی دوایی سینەماكار و دەرھێنەری كورد یەڵماز گونایە، یەڵماز گونای خاوەنی20 فیلمی سینەماییە، لە ساڵی 1984 لە پاریس كۆچی دوایی كردووە و لە گۆڕستانی پێرلاشێز بەخاك سپێردراوە، 37 ساڵە یه‌ڵماز گونای كۆچی دوایی كردووه، بەڵام ناوبانگ و بەرھەمەكانی بە زیندوویی ماونەتەوە.
هه‌رچه‌نده 37 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی ئه‌و سینه‌ماكاره تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام تا ئێستاش هاوڕێ و دۆسته‌كانی نه‌یانهێشتووه گونای به ته‌نیا بمێنێت و به‌رده‌وام گۆڕه‌كه به گوڵ و گوڵزار ده‌ڕازێننه‌وه.
یه‌ڵماز گونای هه‌ڵگری خه‌ڵاتی "كان" و سه‌دان خه‌ڵاتی دیكه‌ی جیهانییه، به‌هۆی شاكاره ره‌خنه‌ییه‌كانی له سته‌مكاری سه‌رنجی جه‌ماوه‌رێكی زۆری به‌لای خۆیدا راكێشاوه، له رۆژی (9ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 1984) له ته‌مه‌نی 47 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كۆچی دوایی كرد، به‌ڵام به‌رهه‌مه‌كانی تا ئێستاش هه‌ر به زیندوویی ماونه‌ته‌وه.
سینه‌ماكاری ناوبراو زۆربه‌ی ته‌مه‌نی به ده‌رده‌سه‌ری و نه‌هامه‌تی به‌ڕێكرد، زیندان و په‌نابه‌ری زۆربه‌ی قۆناخه‌كانی ژیانی ته‌نیبوو، بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ ژیانی ته‌نیایی له پاریس به‌ڕێكرد، ئێستاش زۆربه‌ی سه‌ردانیكارانی كورد كه سه‌ردانی پاریس ده‌كه‌ن، تا سه‌ردانی گۆڕی گونای نه‌كه‌ن ناگه‌ڕێنه‌وه.