گرافیک.. پڕۆژەکانی وەزارەتی شارەوانی

وەزارەتی شارەوانی: 823 پڕۆژەی جۆراوجۆر جێبەجێ دەکرێن

K24 – هەولێر

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 823 پڕۆژەی جۆراوجۆر، بە گوژمەی پێنج ترلیۆن دینار دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەشێک لە پڕۆژەکان لە کابینەکانی رابردوو تەواو نەکراون و زۆرینەشیان لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریان لێدراوە، کە زۆربەیان پڕۆژەی ستراتیژین.

پڕۆژەکان بەسەر چەند سێکتەرێک دابەشکراون، لە سێکتەری شارەوانی 469 پڕۆژەن، بە بڕی 2 ترلیۆن و 130 ملیار دینار پڕۆژەکان جێبەجێ دەکرێن. هەروەها 279 پڕۆژە لە سێکتەری ئاو و ئاوەڕۆ گوژمەکەیان دوو ترلیۆن و 887 ملیار دینارە.

سێکتەرێکی دیکە گەشتوگوزارە، کە 39 ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە و ژمارەی پڕۆژەکان 57 پڕۆژەیە.