بۆ یه‌كه‌مجاره.. كچه كوردێك ده‌بێته ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئایسله‌ندا

K24 – هه‌ولێر:
لینیا رون ته‌ها كه‌ریم، بچووكترین كچه كاندیدی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئایسله‌ندا بوو، كه دوێنێ به‌ڕێوه‌چوو و توانی سه‌ركه‌وێت و ببێته په‌رله‌مانتاری ئه‌و وڵاته.
لینیا ته‌مه‌نی 21 ساڵه و پله‌ی سێیه‌می له لیستی كاندیدانی ناوچه‌ی ریكیاڤیكی باكووریی هه‌بووه.
ئه‌و كچه له تویته‌ر نووسیویه‌تی: ژماره‌یه‌كی نوێی پێوانه‌ییم تۆمار كردووه و من سه‌ركه‌وتم و بوومه‌ته بچووكترین په‌رله‌مانتار له مێژووی ئایسله‌ندادا.
هاوكات ئه‌و كچه كورده، یه‌كه‌م هاووڵاتی په‌نابه‌ری كورده له ئایسله‌ندا بتوانێت بگاته په‌رله‌مان.
به گوێره‌ی ئه‌نجامه ره‌سمییه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه، له ریزی ئه‌و كچه كورده‌دا پۆلێك له ژنانی ئایسله‌ندا سه‌ركه‌وتوون بۆ په‌رله‌مان و پێشتر له ئه‌وروپا وێنه‌ی نه‌بینراوه.
به گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كان له كۆی 63 كورسی په‌رله‌مانی ئایسله‌ندا، 33 كورسییان به‌ر ژنان كه‌وتووه، كه %52.3ی كورسییه‌كان ده‌كات به‌راورد به كورسی پیاوان.