گرافیک... تاپۆکردنی زەوی کارت

کابینەی نۆیەم کێشەی زەوییە بێ تاپۆکان چارەسەر دەکات
چارەسەرکردنی کێشەی زەوییە بێ تاپۆکان
چارەسەرکردنی کێشەی زەوییە بێ تاپۆکان

K24 – هەولێر

کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای دەستبەکاربوونی پلانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو زەوی و خانووانە دانا کە تاپۆ نەکراون، بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەکی بە سەرپەرشتی وەزیری شارەوانی پێکهێنا، تائێستا 35 هەزار زەوی کارت تاپۆ کراون و کار لەسەر تاپۆکردنی 7500 زەوی دیکەش دەکرێت، واتا کۆی گشتی ئەو زەیانەی تاپۆ دەکرێن، 42 هەزار زەوییە.

بەگوێرەی داتاکان 75 هەزار زەوی دیکەی کارت هەن، تائێستا کاریان لەسەر نەکراوە، هاوکات 15 هەزار زەوی دیکەی تۆماری نوێ لە هەولێر هەن.