رێژه‌ی به‌شداری له هه‌ڵبژاردن راده‌گه‌یه‌ندرێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامی تۆڕی چاودێری هه‌ڵبژاردنی نیشتمانی، محه‌مه‌د خه‌لیل حوسێنی رایگه‌یاند، له كاتژمێر 7ی سه‌ر له به‌یانییه‌وه تا كاتژمێر 4ی ئێواره رێژه‌ی به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن %30 بووه.
گوتیشی: تۆڕه‌كه‌مان له 1450 وێستگه‌ی ده‌نگدان له سه‌رتاسه‌ری عێراق چاودێری هه‌بووه و مه‌زنده ده‌كه‌ین ئاست و رێژه‌ی به‌شداریكردن له پرۆسه‌كه %30 بووبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له به‌غدا له‌و ماوه‌یه‌دا ئاستی به‌شداری له نێوان %20 تا %25 بووه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌نته‌ری ده‌نگ بۆ كاروباری هه‌ڵبژاردن رایگه‌یاند، مه‌زنده ده‌كرێت رێژه‌ی به‌شداری له پرۆسه‌ی ده‌نگدان گه‌یشتبێته %43.
له ته‌واوی عێراقدا، 55045 ناوه‌ندی ده‌نگدان هه‌بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش 4 دانه‌یان ناوه‌ندی ده‌نگدانی تایبه‌تمه‌ند بوون.