جولى له ته‌مه‌نى 15 ساڵيدا ببينه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجێلينا جولى له پازده ساڵييدا، واته پێش ئه‌وه‌ى هه‌نگاو به‌ره‌و هۆليۆد بنێت و به‌ناوبانگ بێت، يه‌كه‌م دانيشتنى فۆتۆگرافى پيشه‌گه‌رانه‌ى له‌گه‌ڵ وێنه‌گرى به‌ناوبانگ هارى لانگدۆن له لۆس ئه‌نجلۆس ئه‌نجامداوه.
ئه‌و كاته جولى وه‌ك كچى ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگ جون فويت ناسراوه نه‌ك به ناوى خۆيه‌وه.
دانيشتنى بۆ وێنه‌گرتن له 11ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 1991دا بووه وه‌ك دانيشتنێكى تاقيكارى بۆى ئه‌نجامدراوه و ئه‌و كاته به‌و گرنگييه‌وه سه‌يرى دانيشتن و وێنه‌كان نه‌كراوه.
ئه‌م وێنانه مێژوويان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و قۆناغه‌ى ژيانى هه‌رزه‌كارى جولى و هێشتا وه‌ك كاره‌كته‌رێكى ناسراوى هۆليۆد ده‌رنه‌كه‌وتبوو.