ره‌وشى ته‌ندروستى جولى ده‌بێته جێى بايه‌خى ميدياى ئه‌مريكا
K24 – هه‌ولێر:
راپۆرته رۆژنامه‌وانييه‌كان ئاشكرايانكردووه، له چه‌ند رۆژى رابردوودا، ژنه ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌رى سينه‌مايى ئه‌نجلينا جولى به شێوه‌يه‌كى كاتى ره‌وشى ته‌ندرووستى تێكچووه.
هاوكات ژماره‌يه‌ك كه‌ناڵى ديكه‌ى راگه‌ياندنى ئه‌مريكا باسيان له‌وه كردووه، ره‌وشى ته‌ندرووستى ئه‌نجلينا جولى مه‌ترسيدار نييه.
ماڵپه‌ڕى ئێرنسنكليس، بڵاويكرده‌وه، جولى ته‌مه‌ن 41 ساڵ، تووشى حاڵه‌تێكى ته‌ندرووستى بووه و به‌و هۆيه‌وه رووخسارى به ته‌واوى نيشانه‌ى داهێزرانى پێوه دياره.
هه‌فته‌ى رابردوو، كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن بڵاويانكرده‌وه، كه ئه‌نجلينا جولى كێشى زۆر دابه‌زيوه و ئاره‌زووى خواردنى له‌ده‌ستداوه و نزيكبووه‌ته‌وه له مردن، هه‌ندێكى ديكه له كه‌ناڵه‌كان ده‌نگۆى ئه‌وه‌يان بڵاوكردبوويه‌وه، گوايه جولى له براد پيتى هاوسه‌رى جيابووه‌ته‌وه.
جولى له 2013 نه‌شته‌رگه‌رى ده‌رهێنانى سينگى ئه‌نجامداوه ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى پزيشكه‌كانى پێيان راگه‌ياندبوو، ئه‌گه‌رى تووشبوونى به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه هه‌يه.
جولى له‌دايكبووى 1975ى شارى لۆس ئه‌نجلۆسه و خه‌ڵاتى ئۆسكار و خه‌ڵاتى گوڵدن گڵۆپيشى به‌ده‌ستهێناوه.