ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا له سووریا پشتیوانی یه‌په‌گه و په‌كه‌كه ده‌كات و ئه‌وانیش پۆلیس و سه‌ربازه‌كانمان ده‌كه‌نه ئامانج و جه‌ختیشی كرده‌وه، چیتر له سووریا به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ریكا، یه‌په‌گه و رژێمی ئه‌و وڵاته‌ش دان به‌خۆیاندا ناگرن و له‌مه‌ودوا هه‌رچی پێویست بێت به‌رامبه‌ریان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
ئه‌م گوتانه‌ی ئه‌رۆدۆغان له میانه‌ی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا دوای نوێژی هه‌ینی له شاری ئیستانبوڵ بۆ رۆژنامه‌نووسان هاتوون و گوتی: "نه‌ك ته‌نیا له باكوور، به‌ڵكو په‌كه‌كه، یه‌په‌گه و په‌یه‌ده له سه‌رانسه‌ری سووریا چالاكن، ئه‌وانه‌ی پشتیوانیشیان ده‌كه‌ن، له ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان پێكهاتوون".
ئه‌ردۆغان گوتی: "ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌هه‌موو جۆرێك پشتیوانی له تیرۆرستان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت له‌ڕووی پێدانی چه‌ك و پێداویستیی سه‌ربازییه‌وه و رژێمی سووریاش هێزی خۆی له‌و هێزانه سه‌رچاوه ده‌گرێت، بۆیه ئێمه‌ش له خه‌باتی خۆمان دژی رژێمی سووریا به‌رده‌وام ده‌بین".
سه‌رۆك كۆماری توركیا دووپاتیكرده‌وه، "دانبه‌خۆداگرتنی ئێمه‌ش سنووری هه‌یه، دواجار كه دوو پۆلیسی ئێمه شه‌هید بوون، ئیتر له‌مڕۆ به‌دواوه خه‌باتی ئێمه له‌سووریا به شێوه‌یه‌كی جیاوازتر به‌رده‌وام ده‌بێت، چ به‌رامبه‌ر رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان، رژێمی سووریا، یانیش ئه‌مه‌ریكا"، هه‌وره‌ها جه‌ختی كرده‌وه، "هه‌ر شتێك پێویست بێت، به‌رامبه‌ریان ئه‌نجام ده‌ده‌ین و ئێمه له‌و باره‌یه‌وه خاوه‌ن بڕیارین".
H.B