راپۆرتێكی واشنتۆن ئێران توڕە ده‌كات

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە وەڵامی راپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، هاوپەیمانانی ئەمریکا گەورەترین لایەنگری تیرۆریزمن.

K24 – هه‌ولێر:

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە وەڵامی راپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، هاوپەیمانانی ئەمریکا گەورەترین لایەنگری تیرۆریزمن.

حوسێن جابر ئەنساری، ئه‌مڕۆ لە راگەیەندراوێکدا گوتی: دوا راپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باشترین بەڵگەی بێبایەخکردنی راپۆرتەکانی پێشتری خودی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌.

راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سعودییه‌ و هاوپەیمانه‌كانی ئەو وڵاتەی بە پشتگیریکردنی سیاسی و دارایی تیرۆریزم لە جیهاندا تۆمەتبار کردووە و دەڵێ: ئەمریکا لەو بواره‌دا چاوی داخستووه‌. 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا، کە پێنجشەممەی رابردوو بڵاویکردەوە، ئێرانی به‌ گەورەترین وڵاتی پشتیوانیكار له‌ تیرۆریزم ناساند.