ڤیدیۆ.. ماتۆڕسوارێک بە شێوەیەکی سەیر لە مردن رزگاری دەبێت
K24 - ههولێر:
گرتە ڤیدیۆی رزگاربوونی ماتۆڕسكیلسوارێک لە رووداوێکی هاتووچۆ، كه له تۆڕه كۆمهڵایهتییهكانهوه بڵاوكراوهتهوه، هەمووانی سەرسام کرد.
بەهۆی بەردەوام زیادبوونی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسكیلەکانەوە، ژمارەی رووداوەکانی هاتووچۆش بەردەوام لە زیادبووندان، هەندێک لە رووداوەکان قوربانی گەورەی لێدەکەوێتەوە، هەندێکیشیان وەک ئەم گرتە ڤیدیۆیەی "داش کامی سعودیە" لە تویتهر بڵاویكردووهتەوە، بەبێ قوربانی تەواو دەبێت.
وەک لە گرته ڤیدیۆییهکەدا دیارە، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە دواوە خۆی دەکێشێت بە ماتۆڕسكیلەکەدا و شۆفێری ماتۆڕسكیلەکە کۆنترۆڵ لەدەست دەدات و بەرەو بارهەڵگرە گەورەکە ڕێ دەکات، خۆشبەختانە ناکەوێتە ژێر بارەهەڵگرەکەوە و لەسەر زەوی شەقامەکە دەمێنێتەوە.
#صيد_الداش_كام
— داش كام السعودية (@Dashcamksa1) December 12, 2021
بسبب الجوال.. الله ستر على راعي الدباب مادخل تحت التريلة! pic.twitter.com/wd7b3f8tKK