ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی 15 رۆژ بۆ جێبەجێكردنی داواكانی بۆ حكوومەت دیار دەكات

چەند داواکاریەك ئاراستەى حکوومەتى هەرێمی كوردستان دەكات
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/5734db7d-2c83-438e-8fcb-fc6b82869599/ParezgaySlemani-Slemani-Box.ism/manifest

K24 - سلێمانی

ئەنجوومەنى پارێزگاى سلێمانى، لە دوایین کۆبوونەوەیدا چەند داواکاریەك ئاراستەى حکوومەتى هەرێمی كوردستان دەکات، 15 رۆژیش بۆ وەڵامدانەوەى داواکارییەکانیان دیاردەکان، هەرچەندە لەسەردانەکانىدا بۆ سلێمانی سەرۆکى حکومەتی ھەرێمی كوردستان وەڵامى داواكارییەكانیدایەوە، بەڵام لای سەرۆك فراکسیۆنەکانى پارێزگاى سلێمانى  شتێکى تازەى تێدانەبووە و ئەوان داوا دەکەن بەکردار داواکارییەکانیان جێبەجێ بکرێن.