جیاوازیی نیشانەکانی هەڵامەتی ئاسایی لەگەڵ ئۆمیکرۆن چییه‌؟

"ئەو کەسانەی ئۆمیکرۆنیان هەیە، خێرا تووشی سەرئێشە دەبن"
پسپۆڕان جیاوازییه‌كانی ئۆمیكرۆن و هەڵامەتی ئاسایی روونده‌كه‌نه‌وه‌
پسپۆڕان جیاوازییه‌كانی ئۆمیكرۆن و هەڵامەتی ئاسایی روونده‌كه‌نه‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

شارەزایەکی ڤایرۆس جیاوازیی نیشانەکانی نێوان کۆرۆنای گۆڕاو (ئۆمیکرۆن) و هەڵامەتی ئاسایی روونکردەوە.

لە بابەتێکی وێبسایتی "mirror"، تیم سپێکتەر، پڕۆفیسۆری نەخۆشی بۆماوەیی لە کۆلێژی کینگ لەندەن و دامەزرێنەری ئاپی "Zoe"، کە چاودێری نیشانەکانی کۆرۆنا دەکات، گوتی: "بە گوێرەی ئەو داتایانەی دەست ئێمە کەوتووە، هەندێک نیشانە هەن، کە لە هەردوو نەخۆشییەکەدا دەردەکەون، بە نزیکەیی یەک لەسەر چواری ئەو کەسانەی هەڵامەتییان هەیە، تووشی کۆرۆنا بوون".

ئەو پرۆفیسۆرە گوتیشی: "ئەو کەسانەی ئۆمیکرۆنیان هەیە، خێرا تووشی سەرئێشە دەبن و بەردەوام هیلاکن، لەکاتێکدا ئەو کەسانەی هەڵامەتیان هەیە، بە چەند قۆناغێک نیشانەکانیان تێدا دەردەکەوێت و هێندە سەختی و ناخۆشی بۆ نەخۆشەکە دروست ناکەن".

ئەو پزیشکانەی لە ئەفریقای باشوور چارەسەری تووشبووانی ئۆمیکرۆنیان کردووە، تێبینی ئەم پێنج نیشانەیەیان کردووە: (رووشانی قوڕگ، ئازاری ماسولکە نەرمەکان، ماندووییەکی زۆر، کۆکەیەکی وشک و ئارەقەی شەو).

 

H.H