چاودێرێكی سیاسی باس له هۆكاری جێبه‌جێنه‌كردنی رێككه‌وتنی شنگال ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
چاودێرێكی سیاسی له‌باره‌ی كێشه و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شنگال و له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه جه‌خت ده‌كاته‌وه، حكومه‌تی عێراق جددی نییه له جێبه‌جێكردنی هیچ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
فه‌یسه‌ڵ قاسم قه‌یرانی، چاودێری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه حكومه‌تی عێراق پابه‌ند نابێت به رێككه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم، پێشتریش ده‌یان رێككه‌وتن له نێوان هه‌ردوولا هه‌بوونه، كه به‌غدا پێیه‌وه پابه‌ند نه‌بووه.
دووپاتیشیكرده‌وه، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی شنگال هه‌یه‌تی، كه به‌هۆی بوونی چه‌ندین پێكهاته‌ی جیاواز له سنووری ئه‌و قه‌زایه، وه‌ك عێراقێكی بچووككراوه دێته به‌رچاو، بۆیه پێویست بوو رێككه‌وتنی شنگال به هه‌رشێوه‌یه‌ك بایه جێبه‌جێ كرابا.
هۆكاری ئه‌م جێبه‌جێنه‌كردنه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، حكومه‌تی عێراق له ده‌ستی خۆیدا نییه و هه‌ژموونی لابه‌لای وه‌ك گرووپه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و سوپای عێراقدا زاڵه.